سلێمانی.. کردنەوەی پێشانگایەکی فۆتۆگرافی لەسەر زۆنگاوەکانی عێراق
- لە چوارچێوەی کارەکانی پێشانگای ساڵانەی میترۆگرافیدا، لە شاری سلێمانی پێشانگایەکی فۆتۆگرافی لە سەر زۆنگاوەکانی خوارووی عێراق کرایەوە.
As Sulaymaniyah
سلێمانی ـ AA
پێشانگاکە ئێوارەی ئەمڕۆ شەممە لە گەلەری مۆزەخانەی سلێمانی کرایەوە کە تیایدا فۆتۆگرافەرێکی شاری بەسرە بەناوی موعتەز سامی کۆمەڵێک فۆتۆی تایبەت بە زۆنگاوەکانی ناوچەکە و مەترسییەکانی کەمئاوی و وشکبوونی ئەو زۆنگاوانە نمایش کرا.
لە بارەی پێشانگاکەوە موعتەز سامی بۆ ئاژانسی ئانادۆڵو گوتی: "ھەموو ئەو کارە فۆتۆییانە لە زۆنگاوەکانی هەردوو پارێزگای بەسرە و زیقار گیراون و ویستم لە رێگەی ئەو وێنانەوە پەیامێک بە ھەموو کەسێک لەناوخۆی عێراق و دەرەوە بگەیەنم کە ئەو ناوچەیەی بە جوانی و سرووشتە سیحراوییەکەی دەناسرێتەوە، لە ئێستادا بەھۆی کەمبوونەوەی رێژەی ئاوی ئەو زۆنگاوانە روبەڕووی وشکبوون دەبنەوە ".
موعتەز سامی گوتیشی: "تەواوی فۆتۆ نمایشکراوەکان بە زوومی کامێرای خۆم گیراون و لەم پێشانگایەدا ٢٨ فۆتۆ نمایشکراون کە ھەموویان وێنەی زۆنگاوەکانی پارێزگاکانی بەسرە و زیقارن".
میترۆگرافی ئاژانسێکی تایبەت بە فۆتۆیە لە ھەرێمی کوردستان، ساڵانە فێستیڤاڵی تایبەت بە فۆتۆ ئەنجام دەدات و بە بەشداری فۆتۆگرافەرانی عێراق و ھەرێمی کوردستان بۆ ماوەی ھەفتەیەک پێشانگای فۆتۆگرافی لە شارەکانی عێراق و ھەرێمی کوردستان دەکاتەوە.