سلێمانی.. پشوو بۆ باخچه‌كان و پۆله‌كانی یه‌ك و دوو سێ راگه‌یه‌ندرا
به‌هۆی سه‌رما و سۆڵه و به‌فربارینه‌وه سبه‌ی له سه‌رجه‌م باخچه‌كان و خوێندنگه‌كانی سلێمانی پشوو بۆ پۆله‌كانی یه‌ك و دوو و سێ راگه‌یه‌ندرا.
As Sulaymaniyah
سلێمانی-AA
به‌هۆی سه‌رما و سۆڵه و به‌فربارینه‌وه سبه‌ی له سه‌رجه‌م باخچه‌كان و خوێندنگه‌كانی سلێمانی پشوو بۆ پۆله‌كانی یه‌ك و دوو و سێ راگه‌یه‌ندرا.
هه‌ردوو په‌روه‌رده‌ى رۆژهه‌ڵات و رۆژئاوا له پارێزگای سلێمانی بەهۆی سه‌رما و سۆڵه و به‌فر بارینه‌وه سبەینێ دووشەممەیان کردە پشوو بۆ باخچەی ساوایان و بازنەى یەك واته پۆله‌كانی یه‌ك، دوو، و سێی بنەڕەتی.
له دوو راگه‌یه‌ندراودا كه هه‌ردوو پەروەردەی رۆژهەڵات و رۆژئاوای سلێمانی، ئێوارەی ئەمڕۆ یەکشەممە ١٦ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٢، بڵاویان كردووه‌ته‌وه، هاتووه: "بەهۆی ئەو شەپۆلە سەرمایەی پێشبینی كراوە، سبەی دووشەممە ١٧ی ١ی ٢٠٢٢ لە باخچەی ساوایان و بازنەكانی یەكی بنەڕەتی، كە (پۆلەكانی یەك و دوو و سێ) دەگرێتەوە، دەکرێتە پشوو".
بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن