ژيان, کۆڤید- ١٩

سلێمانی... بێدەنگی پارکەکانی شار

- ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ (COVID-١٩)نەك تەنیا گەورەكان بەڵكو منداڵانیشی لە ئارەزووەكانی خۆیان دوور خستۆتەوە.

Rewa Mahmood Hasan  | 04.04.2020 - نوێکردنەوە : 08.04.2020
سلێمانی... بێدەنگی پارکەکانی شار

As Sulaymaniyah

سلێمانی - AA

پەتای جیهانی ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ (COVID-١٩) نەك تەنیا گەورەكان بەڵكو منداڵانیشی لە ئارەزووەكانی خۆیان دوور خستۆتەوە.

پاركەكان، یاریگاكانی تایبەت بە منداڵان، كە پێشتر یەكێك بوون لەو شوێنانەی كە منداڵان ئارەزووییەكی زۆریان دەكرد بۆ ئەوەی كاتێكی خۆش تیایاندا بەسەر بەرن.

پاركەكان بزەی دەخستە سەر لێوی زۆر منداڵ، جاران یاری خلیسكێنە، جۆلانێكان، چەرخ و فەلەك، هەمووی بەدەنگی منداڵانی دەزرنگانەوە، بەڵام ئێستا ڤایرۆسی كۆرۆنا، هەموویانی چۆڵ و بێدەنگ كردووە.

پێشتر هەر پاركێك رۆژانە باوەشی دەكردەوە بۆ زیاتر لە ٥٠ منداڵ، ئێستا باوەشیان كردووە بە چۆڵەوانیدا.

قفڵێكی گەورە دراوە لە دەرگای هەر پاركێك و بە خەتێكی گەورە لێی نوسراوە " ببوورن دوای كۆرۆنا دێینەوە لاتان".


ئێشكگری هەر پاركێك بە حەسرەتەوە دەڕواننە ئەو رۆژانەی كە منداڵان بە جلی ئاڵ و واڵاوە دەهاتنە یاری كردن و گاڵتە و گەپ، ئێستاش بەدەم چۆڵەوانییەوە، سەیری سەمای بێدەنگی دەكەن لە پارەكەكانداو هیوادارن كە رۆژێكی تر هەرچی زووترە وەك جاران، ئاشنا ببنەوە بە دەگی منداڵان.

ئەمە لەكاتێكدایە منداڵان بۆ یاری كردن و بەسەر بردنی كاتەكانی رۆژانەیان هەندێكیان دەچنە ئەو دەشتانەی نزیكە لەماڵەكانیان و لەوێ كات بەسەر دەبەن لەگەڵ ئامڕازەكانی یاری كردنیاندا.

بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın