ژيان

سلێمانی.. ئامادەكاری بۆ جەژنی قوربانی پیرۆز

ـ لەگەڵ ھاتنی جەژنی قوربانی پیرۆزدا، بازاڕی شاری سلێمانی بوژاندنەوە و قەرەباڵەخی زۆری بەخۆوە بینیوە و ھاووڵاتییان بۆ كڕینی پێداویستییەكانی جەژن روو لە بازاڕ دەكەن.

Dlshad Saifaalddin Ahmed  | 20.08.2018 - نوێکردنەوە : 26.08.2018
سلێمانی.. ئامادەكاری بۆ جەژنی قوربانی پیرۆز

As Sulaymaniyah
سلێمانی ـ AA

ساڵانە و لە رۆژانی پێش ھاتنی جەژنەكاندا، بازاڕی شارەكانی ھەرێمی كوردستان بەتایبەت شارە گەورەكان زیاتر دەبوژێنەوە و ژمارەیەكی زۆری ھاووڵاتییان بۆ كڕینی پێداویستییەكانی جەژن روو لە بازاڕەكان دەكەن و تا درەنگانی شەو بازاڕ و دوكانەكان بە رووی ھاووڵاتییاندا كراوەن.

لە شاری سلێمانی ، ماوەی ھەفتەیەكە بازاڕی شارەكە لەگەڵ نزیكبوونەوەی جەژندا جموجوڵ و قەرەباڵەخی زیاتری تێكەوتووە و ژمارەیەكی زۆری دانیشتووانی ناوچەكانی تری دەرەوەی شارەكەش بۆ كڕینی پێداویستییەكانی جەژن سەردانی ئەم شارە دەكەن.

ژیان محەمەد لەگەڵ منداڵەكانی لە دەرەوەی شاری سلێمانییەوە بۆ كڕینی جلوبەرگ و پێداویستییەكانی تری جەژن ھاتووەتە سلێمانی، ئەو دەڵێت "نزیكبوونەوەی جەژن و گەورەیی بازاڕی سلێمانی ، وای كردووە ژمارەیەكی زۆرتری ھاووڵاتییان لە گەورە و بچووك بێنە ئەم بازاڕەوە ، ئەوەش بووەتە ھۆی قەرەباڵەخی و داواكاری زۆر لەسەر شتومەك و بە زەحمەت ئەوەی دەتەوێت بەدەستت دەكەوێت".

ھەروەھا ژمارەیەكی زۆری گەشتیار بۆ بەسەربردنی پشووی جەژن و رزگاربوونیان لە گەرمای شارەكانی ناوەڕاست و خوارووی عێراق ھاتوونەتە سلێمانی، محەمەد حەبیبی تەمەن ٧٥ ساڵان لە شاری سامەڕاوە لەگەڵ خێزانەكەی ھاتووە و سەرسامە بە سرووشتی جوانی ناوچەكە و ھاوینەھەوارەكانی ، ئەو گوتی: "یەكەمجارە گەشت بۆ سلێمانی دەكەم و سەرسامم بە خۆشی و جوانی شارەكە كە جیاوازترە لە زۆربەی ناوچەكانی تری عێراق".

لە لایەن خۆیانەوە لیژنەی چاودێری بازرگانی چاودێری نرخ و كوالێتی كاڵاكان دەكەن و ھەر بازرگان و فرۆشیارێك بە بۆنەی جەژنەوە نرخ بەرز بكاتەوە یان كاڵای خراپ بفرۆشێت روبەڕووی سزای دەكەنەوە، قایمقامی ناوەندی سلێمانی ، ئاوات محەمەد پێش چەند رۆژێك ئامادەكارییەكانی جەژنی قوربانی ئاشكرا كرد و رایگەیاند، لیژنەكانیان رۆژانە چاودێری نرخ و جۆری كەلوپەلی ناو بازاڕەكان دەكەن و سزای ئەو كەسانە دەدەن سەرپێچی رێنماییەكانی لیژنەكانیان بكەن.

سبەی سێشەممە یەكەم رۆژی جەژنی قوربانی پیرۆزە ، بەم بۆنەیەوە موسڵمانانی جیھان دەستیان بە ئامادەكاری كردووە، لە ھەرێمی كوردستانیش بە خۆشحاڵییەوە ئامادەكاری بۆ پَشوازی ئەم جەژنە پیرۆزە دەكرێت و نزای قبوڵبوونی حەجی حاجییەكانیان دەكەن.

بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın