ئیستانبوڵ
ساڤاش ئای کوری توورانە و ناوی دایکی شوکرانە لە ساڵی ١٩٥٤ لە عەنتاب لە دایک بووە. دەرچووی ئاکادێمیای زانستە بازرگانیەکانی زانکۆی مەڕمەرایە. لە ساڵی ١٩٧٤ لە رۆژنامەی دونیا وەکو پەیامنێر دێتە ناو ژیانی راگەیاندن. ھەروەھا لە رۆژنامەکانی (تەرجوومان، وەتەن، میللییەت، سەباح) و لە ئاک ئاژانس کاری کردووە.
ساڤاش ئای ھەروەھا لە تەلەڤزیۆنەکانی (ATV, TGRT, Kanal D, Kanal6, Show TV, Flash TV, Star TV و Kanal1) بەرنامەی پێشکەش کردووە و لە ساڵی ٢٠٠٠ سیناریۆی فیلمێکی سینەما دەنووسێ و دەریدەھێنێ، دواتر لە تەلەڤزیۆنی (A Haber) وەکو پەیامنێر کار دەکاتەوە.
ساڤاش ئای خاوەن دوو منداڵ بوو بە ناوی ئوولاش جان و سانەم. ئەمڕۆ لە نەخۆشخانەی پەروەردە و لێکۆڵینەوەی ئیستەنبوڵ لە ناوچەی ساماتیا کۆچی دوایی کرد.