Sidar Can Eren
18 مای,س 2022•نوێکردنەوە: 20 مای,س 2022
دێرسم - AA
لە قەزای چەمیشگەزەک سەربە پارێزگای دێرسم، دوو باڵندەی جۆری شینە شاهۆ ناسراو بە (بەلەشۆن) کە ماندوو ببوون چارەسەرکران.
تیمەکانی جەندرمە کە لە دەورووبەری گوندی گۆزلوجایر لەسەر ئەرکەکانیاندا بوون، دوو باڵندەی جۆری شینە شاهۆیان لە ناوچەکە دۆزییەوە.
تیمەکان دوای ئەوەی باڵندەکانیان لەو شوێنە هەڵگرتەوە کە لێی بوون، بەڕێوەبەرایەتی پاراستنی ژینگە و پارکە نیشتمانییەکانی سەربە شارەکەیان ئاگادارکردەوە.
دوو باڵندەکە دوای ئەوەی بۆ ماوەیەک لەلایەن تیمەکانی سەربە بەڕێوەبەرایەتی پاراستنی ژینگە و پارکە نیشتمانییەکان لەژێر پاراستن دەهێڵرێنەوە و چارەسەر دەکرێن، ئازاد دەكرێن بۆ ناو سروشت.