Necmettin Karaca
18 مای,س 2022•نوێکردنەوە: 18 مای,س 2022
وان - AA
لە قەزای ئەرجیش سەربە پارێزگای وان لەناو دوو پاسدا، ٤٧ کۆچبەری نایاسایی و سێ گومانلێکراو دەستگیرکران.
تیمەکانی هۆبەی بەرەنگاربونەوەی تاوانە رێکخراوەکان و قاچاغچێتی سەربە بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی قەزاکە، لەچوارچێوەی بەرەنگاربوونەوەی ''قاچاغچێتیکردن بە کۆچبەران و بازرگانیکردن بەمرۆڤ'' لە دووڕیانی هاموریەن دوو پاسی گوماناویان راگرت.
لە میانی پشکنینی پاسەکاندا، هێزە ئەمنییەکان دەرکیان بەوە کرد کە ژمارەی کورسییەکانیان کەمە و شوێنی نهێنیی لە بەشی دواوەی پاسەکە هەیە.
دوای ئاشکراکردنی ئەو بەشە نهێنیانە ٤٧ کۆچبەری نایاسایی دەستگیرکران کە دووانیان بەهۆی کەمی ئۆکسجینەوە لەهۆش خۆ چووبوون.
هاوکات شۆفێری پاسەکان و گومانلێکراوێکی دیکەش دەستگیرکران.
کۆچبەرە دەستگیرکراوەکان لە دوای پێدانی نان و ئاو گواسترانەوە بەڕێوەبەرایەتی هۆبەی دەروازە سنوورییەکان و بەرەنگاربوونەوەی قاچاخچێتیكردن بە کۆچبەران.