Dlshad Saifaalddin Ahmed
11 تشرینی دووەم 2018•نوێکردنەوە: 14 تشرینی دووەم 2018
سلێمانی – AA
هەورامان ناوچەیەكی شاخاوی و گەشتیارییە لە سنووری شاری هەڵەبجە، هەڵكەوتەی جوگرافی و دیمەنی جوانی باخ و شاخ و دۆڵی ناوچەكە و سازگاری ئاووهەواكەی وایكردووە لە هەر چوار وەرزەكەی ساڵدا گەشتیاران روو لەو ناوچەیە بكەن.

ئەم ناوچەیە چەندین سەیرانگای لەخۆگرتووە و دیمەنی چڕی باخ و بێستان و شاخەكانی جێگای سەرنجی گەشتیارانە و دیمەنێكی سەرنجڕاكێشی هەیە.

لەئێستادا و لەگەڵ هاتنی وەرزی پاییزدا دیمەن و كەشێكی رەنگاوڕەنگی زێڕینی بۆ هەورامان هێناوە، گەشتیاران لە ناوچەكانی تری هەرێمی كوردستانەوە بۆ بینینی دیمەنی جوانی پاییز لەو ناوچەیەدا سەردانی دەكەن و وێنەی یادگاری لەگەڵ دەگرن.