Dlshad Saifaalddin Ahmed
12 تشرینی دووەم 2017•نوێکردنەوە: 12 تشرینی دووەم 2017
سلێمانی ـ AA
بەڕێوەبەری کەشناسی سلێمانی، دارا حەسەن بە ئاژانسی ئانادۆڵوی راگەیاند: "سەنتەری بومەلەرزەکەی ئەمشەو لە شاری کرماشانی ئێران بووە، سەرەتا گوڕەکەی ٤.٥ پلە بووە بە پێوەری ریختەر، دواتر گەیشتووەتە ٧.٢ پلە بە پێوەری ریختەر لە سنووری پارێزگای سلێمانی".
ئەو گوتی، لەماوەی ئەمشەودا ١٥ بومەلەرزە بە گوڕی جیاجیا شارەکەی ھەژاندووە و جگە لە زیانی ماددی زیانی گیانیان بەدواوە نەبووە.
لەلای خۆیەوە بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی سلێمانی، میران محەمەد بە ئاژانسی ئانادۆڵوی راگەیاند، بومەلەرزەکەی سلێمانی ھیچ زیانێکی گیانی نییە، بەڵام لە قەزای دەربەندیخان نزیکەی ٥٠ کەس بریندار بوون".
بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی سلێمانی گوتیشی داوا لە پزیشک و کارمەندانی تەندروستی کراوە بە پەلە بگەڕێنەوە سەر کارەکانیان.