Rewa Mahmood Hasan
10 تشرینی یەکەم 2022•نوێکردنەوە: 11 تشرینی یەکەم 2022
سلێمانی - AA
لە شاری سلێمانی و لەسەر شاڕێی سالم، گەنجێک بەشێوازێکی جیاواز یادی مەولود دەکاتەوە.
هاووڵاتییەکی شاری هەولێر کە تەمەنی ٤٠ ساڵ دەبێت لە شەقامەکانی هەرێمی کوردستاندا بە لێدانی سروودی موناجات و ئیلاهییات، یادی لەدایکبوونی پێغەمبەری ئیسلام دەکاتەوە.
ئەو هاووڵاتییەی شاری هەولێر وەک خۆی باسی لێوەدەکات لە هەریەک لە هەولێر، کۆیە، چەمچەماڵ، دهۆک، کۆیە و چەند شار و شارۆچکەی تر بە ئۆتۆمبێلەکەی گەڕاوە و بە هەڵکردنی سروودی ئایینی لەسەر بڵندگۆیەک جۆش و خرۆشی یادی مەولود نیشانی هاووڵاتییان دەدات.
ئەو گەنجەی شاری هەولێر کە نەیویست ناوی خۆی ئاشکرا بکات، چونکە پێی وایە ئەو کارەی لەبەر خاتری پێغەمبەری ئیسلام کردووە، نەک بۆ خۆنیشاندان ،ئاماژە بەوە دەکات لە هەولێرەوە بە رازاندنەوەی ئۆتۆمبێلەکەی بە تەواوی شەقامەکانی شار و شارۆچکەکاندا دەگەڕێت و لەڕێی بڵندگۆیەکەوە کە کردوویەتی بە ئۆتۆمبێلە رازێندراوەکەیەوە، سروودی ئایینی پەخش دەکات.