Ahmet Okur
05 ئاب 2020•نوێکردنەوە: 09 ئاب 2020
بەدلیس - AA
له شارۆچكه‌ی تاتوان سەربە پارێزگای به‌دلیس، گه‌شتی تۆزاوی مه‌ڕه‌كان له كاتی خۆرئاوابووندا له‌سه‌ر چیای نه‌مرود كه له‌لایه‌ن شوانه‌كانه‌وه ده‌برێن بۆ بناری چیاكه بۆ له‌وه‌ڕ، دیمه‌نی جوان دروست ده‌كات.
ئاژه‌ڵدارانی گوندی كیدوزو سنووری شارۆچكه‌ی تاتوان له مانگه‌كانی به‌هاره‌وه مه‌ڕ و ماڵاته‌كانیان ده‌به‌ن بۆ بناری چیای نه‌مرود به مه‌به‌ستی له‌وه‌ڕاندن.
شوانه‌كان به درێژایی رۆژ ئاژه‌ڵه‌كانیان ده‌له‌وه‌ڕێنن و ئێوارانیش دایانهێننهوه بۆ گوند و شیره‌كه‌یان ده‌دۆشن.
دوای شیر دۆشین دووباره مه‌ڕ و ماڵاته‌كه ده‌برێنه‌وه بۆ چیای نه‌مرود و ده‌ست دەکرێت به گه‌شتێكی تۆزاوی نزیكه‌ی ١٥ كیلۆمەتر.