Ahmet Okur,Hemın Othman Mohammed
14 مای,س 2019•نوێکردنەوە: 16 مای,س 2019
به‌دلیس - AA
له شارۆچكه‌ی هیزان سەربە پارێزگای به‌دلیس، ئه‌و هه‌نگه‌وانانه‌ی له بەرزاییەکان كه سێ هه‌زار مه‌تر له ئاستی رووی ده‌ریاوه به‌رزن هه‌نگه‌وانی ده‌كه‌ن بۆ به‌رهه‌مهێنانی هه‌نگوینی سروشتی، ئاماده‌كاری ده‌كه‌ن بۆ چوون بەرەو بەرزاییەکان.
ئه‌و هه‌نگوینه سروشتییه‌ی له ئه‌نجامی ماندووبوونێكی زۆر له‌و ناوچه به‌رزانه به‌رهه‌م ده‌هێنریت له‌ڕووی تام، بۆن و جۆرێتییه‌وه جیاوازه و به‌ناوبانگه.
هه‌نگه‌وانانی دانیشتوی شارۆچكه‌ی هیزان كه له وه‌رزی پاییزدا دوای هه‌ڵگرتنه‌وه‌ی به‌رهه‌مه‌كانیان هه‌نگه‌كانیان ده‌گوازنه‌وه بۆ ناوچه گه‌رمه‌كان، له‌گه‌ڵ هاتنی وه‌رزی به‌هار ده‌گه‌ڕێنه‌وه بۆ ناوچه‌ی گایدای شارۆچكه‌كه و ئاماده‌كاری ده‌كه‌ن بۆ چوون به‌ره‌و چیاكان.
ئه‌و هه‌نگوینه‌ی كه له‌سه‌ر چیاكان به‌رهه‌م ده‌هێنرێت كه ده‌وڵه‌مه‌ندن به جۆره‌ها رووك و گوڵ، یارمه‌تیده‌رێكی باشه بۆ ئابووریی شارۆچكه‌كه.