كه‌ركووك
به پێی ئه‌و زانیارییانه‌ی ئاژانسی ئانادۆڵو له به‌رپرسانی ناوچه‌كه‌وە ده‌ستی كه‌وتووه، ئێزدییه ئازاد كراوه‌كان بۆ ماوه‌یه‌ك له ناوچه‌ی مه‌كته‌ب خالید، 30 كیلۆمه‌تر دوور له شاری كه‌ركووك جێگیر كران و به ئه‌ندێشه‌ی دزه‌كردنی چه‌كدارانی داعش رێگه به هاتنه ژووره‌وه‌یان بۆ شاری كه‌ركووك نه‌درا، به‌ڵام دواتر له‌سه‌ر فه‌رمانی پارێزگاری كه‌ركووك نه‌جمه‌دین كه‌ریم پشكنینی ئاسایشییان بۆ ئه‌نجام درا و گواستنه‌وه‌ی ئێزدییه‌كان بۆ ناو كه‌ركووك ده‌ستی پێكرد.
نزیكه‌ی شەش مانگه ئه‌و ئێزدییانه له ژێر ده‌ستی داعشن و له دوای ئازاد كردنیان ئێستا له شارۆچكه‌ی پردێی سه‌ر به پارێزگای كه‌ركووك پشكنینی پزیشكیان بۆ ئه‌نجام ده‌درێت.
به‌م پێیه‌ش پارێزگاری هه‌ولێر نه‌وزاد هادی گه‌یشته پردێ و سه‌ردانی ئێزدییه ئازاد كراوه‌كانی كرد و زانیاری وه‌رگرت.
نه‌وزاد هادی بۆ په‌یامنێری ئاژانسی ئانادۆڵوی گوتی: "ئه‌م شه‌و ئێزدییه‌كان لێره میوانداری ده‌كه‌ین، به‌یانی به‌ره‌و دهۆك بۆ لای خێزانه‌كانیان ده‌گوازرێنه‌وه".
په‌رله‌مانتاری عێراق ڤیان ده‌خیل رایگه‌یاند له دوای ئازاد كرنی ئێزیدییه‌كان له‌گه‌ڵ پێشمه‌رگه چوونه‌ته ناوچه‌كه و ئێزدییه‌كانیان هێناوه‌ته‌وه.
له لایه‌كی دیكه‌وە به‌شێك له ئێزدییه‌كان بۆ بینینی كه‌سه نزیكه‌كانیان هاتنه شاری كه‌ركووك، ساڵیح سوله‌یمان رایگه‌یاند كه بۆ بینینی دایكه ته‌مه‌ن 89 ساڵه‌كه‌ی هاتووەته كه‌ركووك.
.یه‌كێك له به‌رپرسانی لقی كه‌ركووكی پارتی دیموكراتی كوردستان، ئارام جه‌باری، به په‌یامنێری ئاژانسی ئانادۆڵوی راگه‌یاند داعش 250 ئێزدی ئازاد كردووه