Ali Makram Ghareeb
20 ئادار 2022•نوێکردنەوە: 21 ئادار 2022
كه‌ركووك-AA
ئاهه‌نگی جه‌ژنی نه‌ورۆز له شاری كه‌ركووك، هاوشێوه‌ی ساڵانی رابردوو، ئه‌مساڵیش له قه‌ڵای شاره‌كه به‌ڕێوه‌چوو.
له ئاهه‌نگه‌كه‌دا كه له قه‌ڵای كه‌ركووك به‌ڕێوه‌چوو، ژماره‌یه‌كی زۆر له كه‌ركووكییه‌كان به جۆش و خرۆشه‌وه به‌شدارییان كرد، و كاربه‌ده‌ستانی شاره‌كه و ژماره‌یه‌ك له نوێنه‌رانی پارته سیاسییه كوردییه‌كان له ئاهه‌نگه‌كه‌دا ئاماده‌بوون.
هێزه ئه‌منییه‌كانی عێراق به پێچه‌وانه‌ی ساڵانی رابردووه‌وه، ئه‌مساڵ رێگه‌یان نه‌دا ئاڵای هه‌رێمی كوردستان به قه‌ڵاكه‌دا هه‌ڵبواسرێت و ته‌نها رێگه‌یان دا به ده‌ست هاووڵاتییانه‌وه بێت.
هاوكات هێزه ئه‌منییه‌كان رێوشوێنی ئه‌منیی توندیان له‌سه‌ر قه‌ڵا گرتبوویه به‌ر و له‌وچوارچێوه‌یه‌شدا رێگاكانی كه ده‌چوونه‌وه سه‌ر قه‌ڵا به‌ڕووی هاتوچۆی ئۆتۆمبیل‌دا داخست.