Heman Hussein Yaseen
20 ئادار 2022•نوێکردنەوە: 22 ئادار 2022
ههولێر - AA
ئێوارەی ئەمڕۆ ٢٠ی ئادار، بە ئامادەبوونی سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان مەسعود بارزانی و سەرۆکوەزیرانی ھەرێمی کوردستان مەسرور بارزانی و پارێزگاری ھەولێر و چەندین بەرپرسی دیکەی حزبی و حکوومی، ئاگری نەورۆز لە پاڕکی شانەدەر کرایەوە.
لە رێوڕەسمێکدا سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان مەسعود بارزانی لەگەڵ ژمارەیەک کوڕ و کچی شەھید ئاگری نەورۆزیان داگیرساند.
دوای داگیرسانی ئاگری نەورۆز، ھەڵپەرکێ و شایی لەلایەن بەشداربووانی رێوڕەسمەکە دەستی پێکرد و دواتریش بۆ ماوەی چەند خولەکێک یاری ئاگرینە دەستی پێکرد.
جگه له پاركی شانهدهر، له چهند شوێنێكی دیكهش هاووڵاتییان له كهشێكی سارددا به جۆش و خرۆشهوه ئاههنگیان ساز كرد و ئاگریان كردهوه.
نەورۆز لە رۆژژمێری کوردیدا بە یەکەم رۆژی ساڵ دادەنرێت و زۆرێک لە نەتەوەکانی رۆژھەڵاتی ناوەڕاست ئەم رۆژە بە رۆژێکی پیرۆز دەزانن.
کوردەکان لە سەرانسەری جیھان رۆژی نەورۆز پیرۆزبایی لەیەکتر دەکەن و لە شوێنە بەرزەکان ئاگر دەکرێتەوە و شایی ھەڵپەڕکێ ئەنجام دەدرێت.
نەورۆز بە مانای نەمانی سەرما و سۆڵە و ژیانەوەی سرووشت و بە یەکەم رۆژی بەھار دادەنرێت.