كه‌ركووك
كارمه‌ندانی گرێبه‌ستی دام و ده‌زگا حكوومییه‌كان كه له‌سه‌ر میلاكی پێترۆ دۆلارن له شاری كه‌ركووك، به‌هۆی ئه‌وه‌ی ماوه‌ی پێنج مانگه مووچه‌یان وه‌رنه‌گرتووه له به‌رده‌م بینای پارێزگای شاره‌كه گردبوونه‌وه‌یه‌كیان ئه‌نجام دا و بۆماوه‌یه‌ك رێگای هاتوچۆی ناوچه‌كه‌یان داخست.
خۆپیشانده‌ران به به‌رزكردنه‌وه‌ی دروشمی "پێویسته دادپه‌روه‌ریی و یه‌كسانی هه‌بێت، مووچهكهمان بده‌ن، تاكه‌ی ده‌بێت ئه‌م سته‌مه به‌رده‌وام بێت"، هوتافی "نه‌خێر بۆ سته‌م و به‌ڵی بۆ دادوه‌ری"یان ده‌گوته‌وه.
یه‌كێك له خۆپیشانده‌ران به‌ناوی شێركۆ به‌كر كه مامۆستایه له قوتابخانه‌یه‌كی سه‌ره‌تایی له كه‌ركووك به ئانادۆڵوی راگه‌یاند: "پێنج مانگی ته‌واوه مووچه‌مان وه‌رنه‌گرتووه. سكاڵامان گه‌یاندووەته زۆر شوێنی فه‌رمی. دوایین جاریش له‌گه‌ڵ جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای كەركووك رێبوار تاڵه‌بانیدا كۆبووینه‌وه. به‌ڵام ئه‌و پێی راگه‌یاندین كه‌وا ئه‌و كێشه‌یه هیچ په‌یوه‌ندییه‌كی به حكوومه‌تی خۆجێیی كه‌ركووكه‌وه نییه، به‌ڵكو مووچه‌كانتان راسته‌وخۆ له‌لایه‌ن به‌غداده‌وه ده‌درێت. ئیمه كێشه‌مان له‌گه‌ڵ هیچ حكوومه‌تێك یان حكوومه‌تی خۆجییی نییه، ته‌نیا داواكاریمان وه‌رگرتنی مووچهكهمانه. به‌دڵنیاییه‌وه پێویسته حكوومه‌تی به‌غداد مووچه‌كانمان بدات".
خۆپیشاندانه‌كه كه بۆ ماوه‌ی یه‌ك سه‌عات له‌به‌رده‌م بینای پارێزگای كه‌ركووكدا به‌رده‌وام بوو، بێ روودانی هیچ رووداوێكی نه‌خوازراو كۆتایی پێهات.