كەركوك
سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى پارێزگاى كه‌ركوك رِایگهیاند: زیاتر له17هه‌زار خێزانی ئاوارە ئێستا له‌شارى كه‌ركوك نیشته‌جێن و به‌رده‌وام رێژه‌كه روو له هه‌ڵكشانه.
حه‌سه‌ن تۆران سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى پارێزگاى كه‌ركوك له‌لێدوانێكدا بۆ ئاژانسى ئانادوڵو گوتى: "له‌شارى كه‌ركوك به‌هۆى ئه‌وه‌ى له‌چاو شاره‌كانى دیكه‌ى عێراق جۆرێك له‌ئارامى به‌دى ده‌كرێت له‌رووى ئه‌منییه‌وه، تاكو ئێستا زیاتر له17 هه‌زار خێزان لهشارهكانى دیكه‌ى عێراقه‌وه روویان له‌شارى كه‌ركوك كردووه و تادێت ئه‌و رێژه‌یه‌ش روو له‌زیادبوونه."
تۆران گوتیشى: "بازگه‌كانى كه‌ركوك دانه‌خراون و به‌رده‌وام كراوه‌ن به‌رووى خێزانه ئاواره‌كاندا. هاتنى ئه‌و ژماره ئاواره‌یه بۆ شاره‌كه واىكردوه كه ئێمه هه‌ست به به‌رپرسیارێتى بكه‌ین و كێشه‌مان بۆ دروست بێت، چونكه هیچ له رێكخراوه‌كان وحكومه‌تى ناوه‌ندیش هاوكارى ئیداره‌ى كه‌ركوك ناكه‌ن، به‌تایبه‌ت له‌دروستكردنى كه‌مپێك بۆ ئه‌و ئاوارانه‌ى كه روویان له‌شاره‌كه‌مان كردووه. تاكو ئێستا وه‌ڵامان وه‌رنه‌گرتووه له‌نه‌ته‌وه یه‌كگرتوه‌كان و خه‌ڵكێكى زۆر له‌شوێنه گشتیەكاندا ژیان ده‌گوزه‌رێنن به‌تایبه‌ت له‌قوتابخانه‌كان وفه‌رمانگه حكومییەكاندا، ئه‌مه‌ش كێشه‌ى بۆمان دروست كردووه."
به گوته‌ى ناوبرا ئاواره‌كان له‌كه‌ركوك ژیان به‌خراپى ده‌گوزه‌رێنن ولهنێویاندا منداڵان، بۆیه داوایان كردووه به‌زوترین كات پێداویستى سه‌ره‌تایى بگهیەنریت به ئاواره‌كان و چاودێرى دۆخى ته‌ندروستیان بكرێت به‌تایبه‌ت منداڵان.
هاوكات سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى پارێزگاى كه‌ركوك ئاماژه‌ى بۆ ئه‌وه‌شكرد كه له‌ماوه‌ى چه‌ند رۆژى رابردوودا له‌گه‌ڵ وهفدێكى یونسیف تاتوێی سه‌رجه‌م كێشه‌كانى ئاواره‌كانیان كردووه له‌كه‌ركوك و داوای هاوكارییان كردووه،