هەکاری
سه‌رهه‌ڵدانی توندوتیژی نێوان دوو هۆز له 18ی ته‌مووزه‌وه له هه‌كاری، بووه هۆی كوژرانی كه‌سێك و برینداربوونی شه‌ش كه‌سی دیکە، به‌و مه‌به‌سته‌ش "ده‌سته‌یه‌كی ئاشتیی" له شاری وانەوە وه‌ك نێوه‌ندی دانوسانكار، گه‌یشتنه شارەکە.
هاوسه‌رۆكی گشتیی پارتی دیموکراتی ناوچه‌کان (دەبەپە) كاموران یوكسه‌ك و پەرلەمانتاری سه‌ربه‌خۆی شاری وان ئایسه‌ل توغلوك له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی پێشووی شاره‌وانی گه‌وره‌ی دیاربه‌كر عوسمان بایده‌میر، وه‌ك "ده‌سته‌ی ئاشتیی" گه‌یشتنه هه‌كاری.
ده‌سته‌كه بۆ وه‌رگرتنی زانیاری ته‌واو له‌سه‌ر كێشه‌كان، سه‌ردانی سه‌رۆكی شاره‌وانی هه‌كاری دیله‌ك خهتیبئۆغڵویان كرد، به ئامهدبوونی نوێنه‌رانی كۆمه‌ڵگەی مه‌ده‌نی تاوتوێی كێشه‌كه كرا.
لەو سەردانەدا بایده‌میر گوتی: "پێویسته شه‌ڕی براكوژی له‌م ناوچانه كۆتایی پێبێ، هه‌موو كورد ئه‌ندامی یه‌ك خێزانن، پێویسته یه‌كڕیزی و كۆده‌نگی بپارێزن."