Zana Natık Kerem
18 مای,س 2018•نوێکردنەوە: 19 مای,س 2018
ئیستانبوڵ - AA
سەرکۆماری تورکیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان: "پێویستە ئیسرائیل لە بەردەم یاسا نێودەوڵەتییەکاندا و لە بەرامبەر کوشتی مەدەنییەکان، لێپرسینەوەی لەگەڵدا بکرێت".
ئەردۆغان: "بەوانە دەڵێم کە دەیانەوێت ناوچەکەمان بە خوێن و فرمێسک بخنکێنن "بوەستن"، دەنگمان لە کۆبوونەوەکمان بەرزدەکەینەوە و پێیان دەڵێن کە برا فەڵەستنییەکانمان لە تێکوشان بە تەنھا نیین".
سەرکۆماری تورکیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان: "ئەمریکا لە میانی بڕیارەکەی لە بارەی رەوشی شاری قودس، دەستی لە رشتنی خوێنی گەلی فەڵەستیندا ھەیە".
سەرکۆماری تورکیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان: "دەزانیین کە ئیدانە، ھاوار و توڕەییەکان، ھیچ سنوورێکیان بۆ ستەمی داگیرکاری دانەناوە و لە داھاتوویشدا رایناگرێت ئەگەر موسڵمانان مافەکانی خۆیان بە دەستی خۆیان وەرنەگرن و ھیچ کەسێک لە بەرامبەر مافەکانمان باشە لەگەڵماندا ناکات".