پەروەردەیی

پێشانگای زانستی لە قوتابخانەی نێودەوڵەتی مەعاریف'ی هەولێر بەڕێوەچوو

- بە مەبەستی بەرزکردنەوەی ئاستی ھۆشیاری قوتابییان و پەرەپێدانی پڕۆژە زانستییەکان، قوتابخانەی نێودەوڵەتی مەعاریف لە هەولێر پێشانگایەکی زانستی ئەنجامدا و تیاییدا قوتابییان بە پڕۆژەی بەرز و جیاوازەوە بەشدارییان تیاییدا کرد.

Heman Hussein Yaseen  | 20.04.2025 - نوێکردنەوە : 21.04.2025
پێشانگای زانستی لە قوتابخانەی نێودەوڵەتی مەعاریف'ی هەولێر بەڕێوەچوو

Arbil

ھەولێر - AA

بە مەبەستی بەرزکردنەوەی ئاستی زانستی قوتابیان لە قوتابخانەی نیودەوڵەتی مەعاریف لە هەولێر، پێشانگایەکی زانستی بەڕێوەچوو کە تیایدا قوتابییان لە قۆناغ و وانە جیاوازەکان بە داھێنانی نوێیەوە بەشدارییان تیادا کرد و پێشانگاکە لە چەندین بەشی جیاوازە پێکھاتبوو، وەک بەشەکانی ھونەر، بایۆلۆجی، پزیشکی، وزە، کشتوکاڵ و چەندین بواری دیکە.

مامۆستا لە قوتابخانەی نێودەوڵەتی مەعاریف، مستەفا نوردەین لەبارەی پێشانگاکەوە، بۆ ئاژانسی ئانادۆڵو گوتی: "ئێمە ساڵانە لە قوتابخانەی مەعاریف پێشانگای زانستی بۆ قوتابییان دەکەینەوە بۆ ئەوەی ئەو شتانەی کە لە پۆلدا فێرکراون، لەم پێشانگایە بتوانن بەشێوەیەکی پڕاکتیکی بیخەنەڕوو".

مامۆستا مستەفا نورەدین گوتیشی: "لەم پێشانگایەدا ٣٥ پڕۆژەی جیاواز ھەیە و ئامانجمان ئەوەیە قوتابییەکی کارا و لێھاتوو بەرھەمبھێنین، چونکە ئەوانە لە داھاتوودا دەبنە ئەستێرەیەکی درەوشاوە و ئێمەش ھەر ئەوەیان لێ چاوەڕوان دەکەین".

قوتابییان لە قۆناغە جیاوازەکان بەشدارییان لە پێشانگاکەدا کردووە و، ھەریەک لە قوتابیان میلە یونس و دیڤە دیدار لە قۆناغی شەشەم، بە پڕۆژەیەک بەشدارییان کردبوو بریتیی بوو لە (ھەسارەی سوور) یان مەریخ و لەوێیەوە تایبەتمەندی ھەسارەکەیان ڕوون دەکردەوە و ئاماژەیان بەوە دەکرد کە یەکێکە لە ھەسارەکانی کۆمەڵەی خۆر و چوارەم ھەسارەیە و بەھۆی ڕەنگەکەی کە سوور و پرتەقاڵییە بۆیە نازناوی ھەسارەی سووری لێنراوە.


بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın