پەروەردەیی, عێراق

پرۆسەی خوێندن لە سلێمانی ئاسایی دەبێتەوە

پەروەردەی سلێمانی بڕیاری دا کە دەوامی فەرمی لە خوێندنگەکان ئاسایی بکرێتەوە و هەر مامۆستایەکیش پابەند نەبێت رێکاریی کارگێڕی لەبەرامبەری دەگیرێتە بەر.

Rewa Mahmood Hasan  | 27.10.2020 - نوێکردنەوە : 27.10.2020
پرۆسەی خوێندن لە سلێمانی ئاسایی دەبێتەوە

As Sulaymaniyah

سلێمانی - AA

بەمەبەستی تاوتوێکردنی دەستپێکردنەوەی قۆناغی نوێی خوێندن لە ناوەندەکانی پەروەردە لە سنووری پارێزگای سلێمانی، بەسەرپەرشتی یاریدەدەری بەڕێوەبەری گشتیی پەروەردەی سلێمانی، عومەر محەمەد ئەمین کۆبوونەوەیەک بەڕێوەچوو.

دوای ئەوەی ماوەی سێ هەفتەیە مامۆستایانی سنووری پارێزگای سلێمانی و بەمەبەستی ناڕەزایەتییەتی دەربڕین لەهەمبەر نەدانی مووچەکانیان، مانگرتنیان لە پرۆسەی نوێی خوێندن بۆ ساڵی خوێندنی ٢٠٢٠-٢٠٢١ راگەیاندبوو، ئەمڕۆ پەروەردەی سلێمانی بڕیاری دا کە دەوامی فەرمی لە خوێندنگەکان ئاسایی بکرێتەوە و هەر مامۆستایەکیش پابەند نەبێت رێکاریی کارگێڕی لەبەرامبەری دەگیرێتە بەر.

ئەمرۆ لە شاری سلێمانی و بەسەرپەرشتی یاریدەدەری بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی سلێمانی، عومەر محەمەد ئەمین و ئامادەبوونی سەرجەم بەڕێوەبەری خوێندنگەکانی سنووری پارێزگاکە، کۆبوونەوەیەک لە پەروەردەی سلێمانی بەڕێوەچوو.

لە کۆبوونەوەکەدا بڕیار درا کە دەوامی فەرمی خوێندنگەکان ئاسایی بکرێتەوە و هەر خوێندنگە و مامۆستایەک سەرپێچی کرد رێکاریی کارگێڕی لەبەرامبەر دەگیرێتە بەر.

دوای ئەوەی کە لە سەرەتای مانگی تشرینی یەکەمی ئەمساڵەوە وەزارەتی پەروەردە بڕیاری دا بە کردنەوەی دەرگای خوێندنگەکان بۆ خوێندنی ساڵی ٢٠٢٠-٢٠٢١، لەهەمبەر نەدانی مووچەکانیان و وەک ناڕەزایەتییەک بەرامبەر سیستەمی نوێی خوێندن، مامۆستایان لە سنووری پارێزگای سلێمانی، هەڵەبجە و ئیدارەی گەرمیان مانگرتنیان راگەیاند و رەتیان کردەوە دەست بکەنەوە بە دەوامی فەرمی تاوەکو داواکاریەکانیان جێبەجێ دەکرێت.

بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın