Zana Natık Kerem
27 تشرینی یەکەم 2020•نوێکردنەوە: 27 تشرینی یەکەم 2020
هەولێر ــ AA
ئاژانسی هەواڵگریی سەربە وەزارەتی ناوخۆی عێراق رایگەیاند، تیرۆریستێكی داعش كە بەشداری لە ئەنجامدانی چەندین كردەی تیرۆریستی لە پارێزگاكانی ئەنبار، كەركووك و دیالە كردبوو، كوژراوە.
بەپێی راگەیەندراوێكی ئاژانسی ناوبراو، هێزەكانی ئاژانسی هەواڵگریی سەربە بەڕێوەبەرایەتی هەواڵگریی لە میانی بۆسەیەكدا، تیرۆریستێكیان بە ناوی ئەبو حەسەن كوردی لە ناوچەی حامد سەربە قەزای مەندەلی رۆژهەڵاتی دیالە كوشتووە.
ئاماژە بەوەیشدراوە، ئەو تیرۆریستەی كە كوژراوە بەپێی ماددەی چواری تیرۆر بەتۆمەتی ئەندامبوون لە داعش داواكراوبوو، جگە لەوەیش بەشداری لە ئەنجامدانی چەندین كردەی تیرۆریستی لە پارێزگای دیالە،قەزای فەللوجە سەربە پارێزگای ئەنبار و قەزای حەویجە سەربە پارێزگای كەركووك كردبوو.