پەروەردەیی, عێراق

قوتابخانەی گوندی خدرجیجە بە ناوی قوتابییە شەهیدەکەیانەوە کرا

لە مەراسیمی یادکردنەوەی شەهیدی قوتابی بارزان ئیسماعیل، شاندی وەزارەتی پەروەردە سەردانی ماڵییانی کرد و رایانگەیاند، قوتابخانەی گوندەکە، بە ناوی شەهید بارزانەوە دەکرێت.

Hawkar Yaseen  | 05.12.2021 - نوێکردنەوە : 06.12.2021
قوتابخانەی گوندی خدرجیجە بە ناوی قوتابییە شەهیدەکەیانەوە کرا

Arbil

هەولێر - AA

لە مەراسیمێکدا بۆ رێزلێنان لەو قوتابییە ١٠ ساڵانەی لە هێرشەکەی داعش بۆسەر گوندی خدرجیجە شەهید بوو، ناوی قوتابخانەی گوندەکە بە بڕیاری وەزارەتی پەروەردە گۆڕدرا بۆ قوتابخانەی شەهید بارزان ئیسماعیل.

مەراسیمەکە بە بەشداری قوتابییان و مامۆستایان و کەسوکاری شەهیدانی ئەو هێرشەی داعش و شاندی وەزارەتی پەروەردە بەڕێوەچوو، شاندی وەزارەتی پەروەردە سەردانی ماڵی شەهیدی قوتابی، بەرزان ئیسماعیل-یان کرد و رایانگەیاند، قوتابخانەی گوندەکە، بەناوی شەهید بارزان-ەوە دەکرێت.

بارزان ئیسماعیل ئەو قوتابیەی شەوی پێنجشەممە لەکاتی یارمەتیدانی براکانی لە هێرشەکەی داعش بۆسەر گوندەکەیان شەهید بوو، ئەمڕۆش بە بڕیاری وەزارەتی پەروەردەی حکوومەتی هەرێمی کوردستان جگە لە گوندەکەی خۆی لە هەموو ناوەندەکانی خوێندن لە هەرێمی کوردستان رێزی لێگیرا و خولەکێک مامۆستایان و خوێندکاران بەبێ دەنگی بۆ روحی ئەو و شەهیدانی دیکەی هێرشەکەی داعش راوەستان.

بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın