Mazın Asad
20 تەمووز 2017•نوێکردنەوە: 21 تەمووز 2017
ئەنقەرە - AA
سەرکۆماری تورکیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان جارێکی دیکە پرۆفیسۆر دکتۆر یەکتا سەراچ-ی وەک سەرۆکی دەزگای خوێندنی باڵای تورکیا دیاری کرد.
بەپێی راگەیەندراوێکی نووسینگەی راگەیاندنی سەرۆکایەتی کۆمار، بەپێی ماددەی ٦ی یاسای خوێندنی باڵای تورکیا، ئەردۆغان دووبارە پ.د. یەکتا سەراچ-ی بۆ پۆستی سەرۆکی دەزگای خوێندنی باڵا دیاری کرد.