Fakhradin Ibrahim Mohammad
11 تشرینی دووەم 2025•نوێکردنەوە: 11 تشرینی دووەم 2025
هەولێر - AA
بە فەرمانی سەرۆکوەزیرانی عێراق محەمەد شیاع سوودانی، سبەی هەموو دامودەزگاکانی سەر بە دەوڵەت جگە لەو دامودەزگایانەی کە ئەرکی پێویستیان هەیە، وەک هێزە ئەمنییەکان، پشوو دەبن.
بە پێی ڕاگەیاندراوێکی نووسینگەی سەرۆکوەزیرانی عێراق، سبەی چوارشەممە، دامودەزگاکانی فەرمی دەوڵەتی عێراق، پشوو دەبن.
لە ڕاگەیاندراوەکەی نووسینگەی سەرۆکوەزیراندا هاتووە، ئەو بڕیارە لە ئاراستەی دەرفەت خولقاندن بۆ کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان و هێزە ئەمنییەکان بووە بۆ تەواوکردنی ئەرکەکان و گواستنەوەی سندووقەکانی دەنگدان و چۆلکردنی قوتابخانەکان.
تا ئێستا دیار نییە کە ئەو بڕیارە هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە یان نا.
کاتژمێر ٧ی بەیانی ئەمڕۆ سێشەممە، ١١ی تشرینی دووهەم، پڕۆسەی دەنگدانی گشتی بۆ هەڵبژاردنی خوولی شەشەمی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق دەستی پێکرد و تا کاتژمێر ٦ی ئێوارە بەردەوام دەبێت.