کۆمیسیۆنی هەڵبژاردنەکانی عێراق: "هەزار و ٢٠٠ چاودێری نێودەوڵەتی چاودێری پڕۆسەی هەڵبژاردن دەکەن"
کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق ڕایگەیاند کە هەزار و ٢٠٠ چاودێری نێودەوڵەتی و ٥٠٠ هەزار بریکاری لایەنە سیاسییەکان، چاودێری خوولی شەشەمی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق، دەکەن.
Arbil
هەولێر ــ AA
کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق ڕایگەیاند کە ٥٠٠ میدیا و ئاژانسەکانی هەواڵیی عەرەبی و بیانی ڕووماڵی خوولی شەشەمی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق، دەکەن.
ئەندامی تیمی ڕاگەیاندنی کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق، حەسەن هادی زایەر لە لێدوانێکی ڕۆژنامەوانیید ئاماژەی بەوەدا کە هەزار و ٢٠٠ چاودێری نێودەوڵەتی و ٥٠٠ هەزار بریکاری لایەنە سیاسییەکان، چاودێری خولی شەشەمی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق، دەکەن.
ڕاشیگەیاند کە ٥٠٠ میدیا و ئاژانسەکانی هەواڵیی عەرەبی و بیانی ڕووماڵی خولی شەشەمی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق، دەکەن.
باسی لەوەش کرد کە کۆمیسیۆن بە هەماهەنگی لەگەڵ هەموو چاودێران و میدکاران کردووە، بۆ ئەوەی پرۆسەی هەڵبژاردن لە سەرجەم پارێزگاکاندا بە باشی و شەفافی بەڕێوەبچێت.
بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
