Sarmand Hameed
21 کانوونی یەکەم 2022•نوێکردنەوە: 21 کانوونی یەکەم 2022
هەولێر - AA
سەرۆکوەزیرانی عێراق، محەمەد شیاع سوودانی رایگەیاند، دووەمین کۆنگرەی بەغدا بۆ هاریکاری و هاوبەشی رۆڵی پێشەنگی عێراقی لە ناوچەکە و جیهان دووپات کردەوە.
محەمەد شیاع سوودانی دوای بەشدارییکردنی لە دووەمین کۆنگرەی بەغدا بۆ هاریکاری و هاوبەشی کە لە عەممان پایتەختی ئوردن بەڕێوەچوو و گەڕانەوە بۆ بەغدا، لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی تویتەر پەیامێکی بڵاوکردەوە.
سەرۆکوەزیرانی عێراق نووسیوویەتی: "دووەمین لووتكه‌ی به‌غدا كه ئوردنی برا میوانداریی كردبوو، رۆڵی پێشه‌نگی عێراقی له ناوچه‌كه و جیهان دووپات كرده‌وه، و ده‌بێته سهكۆیهک بۆ گه‌شه‌سه‌ندنی ئابووری و هاوبه‌شیی جددی كه ناوەندەکەی به‌غدای ئاشتی ده‌بێت".
محەمەد شیاع سوودانی سوپاسی سەرجەم وڵاتانی به‌شداربووی له کۆنگرەکەدا کردووە و نووسیوویەتی "به‌رده‌وام ده‌بین له كاركردن له‌گه‌ڵ برا و دۆستان له‌پێناو به‌دیهێنانی ئامانجه ئابووری و پەرەپێدانەکانمان بۆ خزمه‌تکردن بە گه‌له به‌ڕێزه‌كه‌مان".
ئەمڕۆ سێشەممە، بە بەشداریی شاندی وڵاتانی فەڕەنسا، عێراق، تورکیا، ئێران، سعوودیە، قەتەر، سوڵتانشینی عومان، ئوردن، ئیمارات، بەحرێن و میسر دووەمین کۆنگرەی بەغدا بۆ ھاریکاری و ھاوبەشی لە ئوردن بەڕێوەچوو.
بەشداربووانی دووەمین "کۆنگرەی بەغدا بۆ ھاریکاری و ھاوبەشی" دوای کۆتاییهاتنی کارەکانی کۆنگرەکە لە راگەیەندراوێکدا پاڵپشتی خۆیان بۆ عێراق لە رووبەڕووبوونەوەی سەرجەم ئاڵنگارییەکان بە تیرۆریشەوە، دووپات کردەوە.