عێراق

پڕۆسەی دەنگدانی گشتی لە ھەرێمی کوردستان

Heman Hussein Yaseen  | 11.11.2025 - نوێکردنەوە : 12.11.2025
پڕۆسەی دەنگدانی گشتی لە ھەرێمی کوردستان

Arbil

ھەولێر - AA

پڕۆسەی دەنگدان بۆ ھەڵبژاردنی خوولی شەشەمی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێڕاق لە ھەرێمی کوردستان بەردەوامە و تێیدا دوو ملیۆن و ٨٤٤ ھەزار و ٥١ کەس دەنگ بە ٣٠٣ بەربژێر دەدەن بۆ بەدەستھێھانی ٤٦ کورسی ئەنجوومەنەکە لە کۆی ٣٢٩ کورسی.

بەپێی ئامارەکانی کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی ھەڵبژاردنەکانی عێراق، بە گشتی ٢١ ملیۆن و و ٤٠٤ ھەزار و ٢٩١ دەنگدەری تۆمارکراو ھەیە، لەو ژمارەیەش ٢٠ ملیۆن و ٦٣ هەزار و ٧٣٣ دەنگدەری گشتیین.

ھەرێمی کوردستان کە دابەشکراوە بەسەر سێ بازنە و ھەریەک لە ھەولێر بازنەیەک و دھۆک بازنەیەک، ھەروەھا سلێمانی و ھەڵەبجەش وەک یەک بازنە ھەژمارکراوە و کۆی دەنگدەرانی گشتی لەم سێ بازنەیە بریتیین لە ٢ ملیۆن و ٨٤٤ ھەزار و ٥١ دەنگدەر، ھەروەھا ١٣١٢ بنکەی دەنگدانیش لە ھەرێم ھەیە.

ھاوکات ھەرێمی کوردستان ٤٦ کورسیی لە ئەنجوومەنی نوێنەران بۆ تەرخانکراوە کە پارێزگای ھەولێر ١٥ کورسی+١ کورسی کۆتای مەسیحی، سلێمانی ١٨ کورسی و دھۆک ١١ کورسی + ١ کورسی کۆتای مەسیحی و، تێیدا ٣٠٣ بەربژێر کێبڕکێ لەسەر بەدەستھێنانی ئەو کورسییانە دەکەن.

بازنەی ھەولێر کە تەواوی پارێزگای ھەولێر دەگرێتەوە و خاوەنی ١٥ کورسیی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێڕاقە لەگەڵ یەک کورسی بۆ کۆتا، لەم بازنەیە ١٠٨ بەربژێر لە چوارچێوەی نۆ حزب و شەش لیستی تاک بەشدارن و یەک ملیۆن و دوو ھەزار و ٨٧ دەنگدەر دەتوانن لە ٢٠٠٣ وێستگەی دابەشکراو بەسەر ٥٢٨ بنکەدا دەنگ بدەن.

ھەروەھا پارێزگای سلێمانی و ھەڵەبجە و ئیدارەی سەربەخۆی گەرمیان وەک یەک بازنە ھەژمارکراوە و، ١٨ کورسیی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێڕاقی بۆ تەرخانکراوە و تێیدا لە پڕۆسەی دەنگدانی گشتیی یەک ملیۆن و ١١٩ ھەزار و ١١١ کەس دەتوانن لە ٢٢٠٠ وێستگەی دابەشکراو بەسەر ٥٠٦ بنکەدا دەنگ بدەن، ھاوکات ١٣٦ بەربژێر لە چوارچێوەی نۆ حزب و چوار لیستی تاک بەشداری پڕۆسەکەیان کردووە.

ھاوکات پارێزگای دھۆک پارێزگای دھۆک کە خاوەنی ١١ کورسیی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێڕاق و یەک کورسیش بۆ کۆتای مەسیحییە، لەم پڕۆسەیە ٧٢٢ ھەزار و ٨٥٣ دەنگدەری گشتی دەتوانن لە ١٣٩٦ وێستگەی دابەشکراو بەسەر ٢٧٨ بنکەدا دەنگ بدەن، ھەروەھا، ٥٩ بەربژێر بەشدارن.

بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın