Heman Hussein Yaseen
20 تشرینی یەکەم 2024•نوێکردنەوە: 20 تشرینی یەکەم 2024
هەولێر - AA
کاتژمێر ٧ی بەیانی ئەمڕۆ یەکشەممە ٢٠ی ئۆکتۆبەر، بە بەشداری دوو ملیۆن و ٦٨٣ھەزار و ٦١٨ کەس، و پڕۆسەی دەنگدانی گشتی بۆ ھەڵبژاردنی خوولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان-عێراق دەستی پێکرد.
لەم ھەڵبژاردنەدا، ھەزار و ١٩١ بەربژێر پشێبڕکێ لەسەر بەدەستھێنانی ١٠٠ کورسی پەرلەمانیی دەکەن و بەسەر چوار بازنەی ھەڵبژاردن دابەشبوونە بە جۆرێک لە بازنەی ھەولێر ٣٩٥ بەربژێر، لە بازنەی سلێمانی ٥١٦ بەربژێر، لە بازنەی دھۆک ٢٦٦ بەربژێر و لە بازنەی ھەڵەبجە ٥٤ بەربژێر ھەیە.
ھەروەھا ٣٨ بەربژێر کێبڕکێ لەسەر بەدەستھێنانی ٥ کورسی کۆتا دەکەن لەو ژمارەیەش ٢٠ بەربژێر لە پێکھاتەی تورکمان و ١٨ بەربژێر لە پێکھاتەی کریستیانن.
لە پڕۆسەدا ھەزار و ٢٦٦ بنکەی دەنگدان تەرخانکراوە کە ٦ ھەزار و ٣١٨ وێستگەی دەنگدان لە خۆ دەگرێت، ھەروەھا ١٤ کۆنسوڵخانە و ١٥ ڕێکخراوی نێودەوڵەتی ناوی خۆیان تۆمار کردووە و بکە بە تێکڕایی ھەزار و ٦٥٠ چاودێرییان ھەیە بۆ چاودێریکردنی پڕۆسەکە، ھەروەھا ڕێکخراوە ناوخۆییەکانیش پێنج ھەزار و ٥٠٠ چاودێریان ھەیە.