پەروەردەیی

ساڵی نوێی خوێندن لە قوتابخانەی نێودەوڵەتی مەعاریف لە ھەولێر دەستی پێکرد

ساڵی نوێی خوێندن لە قوتابخانەی نێودەوڵەتی مەعاریف لە ھەولێر کە یەکێکە لە قوتابخانە پێشەنگەکانی عێراق، دەستی پێکرد.

Mazin Majeed Asaad Baqal  | 08.09.2019 - نوێکردنەوە : 19.09.2019
ساڵی نوێی خوێندن لە قوتابخانەی نێودەوڵەتی مەعاریف لە ھەولێر دەستی پێکرد

Arbil

ھەولێر - AA

ساڵی نوێی خوێندن لە قوتابخانەی نێودەوڵەتی مەعاریف لە ھەولێر کە یەکێکە لە قوتابخانە پێشەنگەکانی عێراق، دەستی پێکرد.

بەڕێوەبەری وەقفی مەعاریفی تورکیا لە عێراق، محەمەد ئەمین شیمشەک لە لێدوانێکیدا بۆ ئاژانسی ئانادۆڵو رایگەیاند کە ساڵی نوێی خوێندنی ٢٠١٩-٢٠٢٠ لە قوتابخانەی نێودەوڵەتی مەعاریف دەستی پێکردووە و پێشوازیان لە ژمارەیەکی زۆری قوتابیان و فێرخوازان کردووە.

شیمشەک راشیگەیاند کە ئەمساڵ رێژەی وەرگرتنی قوتابیان سەدا ٥٠ زیادیکردووە و گوتیشی: "ژمارەی قوتابیانمان گەیشتە ٨٠٠ قوتابی بەڵام ئەم ھەفتەیە و ھەفتەی داھاتووش ناونوسین بەردەوام دەبێت. گەیشتنی ژمارەی ئاستی قوتابی دیاریکراو لە ھەر پۆلێک ئێمەی دڵخۆش کرد".

شیمشەک ئاشکراشی کرد کە ئەوان لە قوتابخانەکەیان لە شاری ھەولێر بۆ یەکەمین جار قۆناغی دواناوەندیان کردووەتەوە و و هەموو پێداویستییەکانی خوێندن وەک تاقیگە و شوێنی یاریکردن و پەروەردە و خواردنیان ئامادە کردووە.

بەڕێوەبەری وەقفی مەعاریفی تورکیا لە عێراق راشیگەیاند کە لە شاری بەغدا لە ماوەیەکی نزیکدا دەست لە چالاکییەکانی پەروەردە دەکەن و گوتیشی: "ساڵی رابردوو پڕۆژەکەمان لە شاری ھەولێر بوو. ئەمساڵ لە شاری بەغدا شەش قوتابخانەمان لە دوو حەرەمدا دەست بە چالاکییەکانی دەکات. لە پاڵ ئەمەش پڕۆژەکانمان لە شارەکانی بەسڕە، سلێمانی و دھۆک بەردەوامە".

قوتابخانەی نێودەوڵەتی مەعارف لە ھەولێر کە ساڵی رابردوو کرایەوە، پرۆگرامی بەکالۆریای نێودەوڵەتی پەیڕەو دەکات.




بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın