جيهان, پەروەردەیی

تورکیا لە ڕیزبەندی TIMSS 2023دا بەرزبووەوە و پلەی یەکەمی ئەورووپای لە بواری زانستی پۆلی چوارهەمدا بەدەستهێنا

بەپێی ریزبەندی توێژینەوەی نێودەوڵەتیی لە بواری بیرکاری و زانستەکاندا بۆ ساڵی ٢٠٢٣ (TIMSS 2023)، ڕێژەی ئەو خوێندکارانەی کە ئاستی لێهاتوویی باڵا و پێشکەوتوویان هەیە لە پۆلی چوارهەم و هەشتەمی بیرکاری و زانستدا زیادیکردووە.

Buğrahan Ayhan  | 06.12.2024 - نوێکردنەوە : 08.12.2024
تورکیا لە ڕیزبەندی TIMSS 2023دا بەرزبووەوە و پلەی یەکەمی ئەورووپای لە بواری زانستی پۆلی چوارهەمدا بەدەستهێنا

Ankara

ئەنقەرە - AA

بەپێی ئەنجامەکانی توێژینەوەی نێودەوڵەتیی لە بواری بیرکاری و زانستەکاندا بۆ ساڵی ٢٠٢٣ (TIMSS 2023)، تورکیا کە لە نێو وڵاتانی ڕێکخراوی هاریکاری و گەشەپێدانی ئابووریی OECDدا لە بواری زانستی پۆلی چوارهەمدا پلەی دووەمی گرتووە، بە تێکڕای نمرەکانی لەم بوارەدا لە نێو گشت وڵاتانی ئەورووپادا پلەی یەکەمی بەدەستهێنا.

دامەزراوەی نێودەوڵەتی بۆ هەڵسەنگاندنی سەرکەوتنە پەروەردەییەکان (IEA)، کە چوار ساڵ جارێک هەڵسەنگاندن ئەنجام دەدات، هەڵسەنگاندنی بۆ سەرکەوتنی خوێندکارانی پۆلی چوارهەم و هەشتەم لە وانەکانی بیرکاری و زانستدا ئەنجامدا.

ئەنجامی توێژینەوەکانی TIMSSی بۆ ساڵی ٢٠٢٣ کە تورکیا لە ساڵی ١٩٩٩ەوە بەشداری تێدا کردووە، لەسەر ئاستی جیهان لە یەک کاتدا ڕاگەیەندرا.

ڕاپۆرتی تورکیا لە بارەی ئەنجامەکانی TIMSS 2023 بڵاوکرایەوە، کە لەلایەن وەزارەتی پەروەردەی وڵاتەکە و بەڕێوەبەرایەتی گشتیی پێوانە و هەڵسەنگاندن و خزمەتگوزارییەکانی تاقیکردنەوە هەڵسەنگاندنی بۆ کراوە.

بەپێی ئەمە ٥٨ وڵات لەسەر ئاستی پۆلی چوارهەم و ٤٤ وڵاتیش لەسەر ئاستی پۆلی هەشتەم بەشداریان لە TIMSS 2023دا کرد کە بۆ ٦٥٨ هەزار و ١٧٢ خوێندکار ئەنجامدرا.

بەپێی ڕاپۆرتەکە، تێکڕای ئاستی تورکیا لە بواری زانستدا لەسەر ئاستی پۆلی چوارهەم لە دوای خولی TIMSS 2011ەوە زیادی کردووە، بەشێوەیەک تێکڕای نمرەی زانستی TIMSS 2023 بەراورد بە TIMSS 2019، ٤٤ خاڵ زیادیکردووە.

بەم ئەنجامەش تورکیا تێکڕای نمرەی نێودەوڵەتیی لە بواری زانستدا تێپەڕاند کە ٤٩٤ بوو و، چووە نێو پێنج وڵاتی یەکەم کە بەرزترین نمرەیان بەدەستهێناوە.

تورکیا لە TIMSS ٢٠٢٣دا بە تێکڕای نمرەی ٥٧٠ لە زانستی پۆلی چوارهەم ڕیزبەندی چوارهەمی لە نێو ٥٨ وڵاتدا بەدەستهێنا.

هەروەها تورکیا لە ئەپڵیکەیشنی TIMSS 2023دا نمرەکانی لە بواری زانستی پۆلی چوارهەمدا ٤٤ پلە بەراورد بە ساڵی ٢٠١٩ بەرزکردەوە و کە ٥٧٠ پلەیە و، بەوەیش لە دوای کۆریای باشوور لە نێو وڵاتانی ئەندامی ڕێکخراوی OECDدا پلەی دووەمی بەدەستهێناوە.

تورکیا کە لە نێو وڵاتانی ڕێکخراوی هاریکاری و گەشەپێدانی ئابووریی OECDدا لە پۆلی چوارهەمی زانستەکاندا لە ساڵی ٢٠١٩دا لە ڕیزبەندی ١٥هەمدا بوو، لە ساڵی ٢٠٢٣دا ١٣ پلە بەرزبوویەوە و ڕیزبەندی دووهەمی بەدەستهێنا. بەم ڕیزبەندیەش تورکیا لەسەر ئاستی ڕێکخراوی OECD و تەواوی وڵاتاندا بووە وڵاتێک کە زۆرترین نمرەی بەرزکردەووەتەوە.

هەر بەپێی ڕاپۆرتەکە، تێکڕای ئاستی زانستی تورکیا لەسەر ئاستی پۆلی هەشتەم لە دوای خولی TIMSS 1999ەوە بەرزبووەتەوە.

لە کاتێکدا تورکیا بە تێکڕای نمرەی ٥٣٠ لە نێوان ٤٤ وڵاتدا لە ڕیزبەندی حەوتەمدا بوو لە بواری زانستی پۆلی هەشتەم لە TIMSS ٢٠٢٣دا، بەڵام بەراورد بە ساڵی ٢٠١٩ ڕیزبەندی لەم بوارەدا بە ڕێژەی هەشت پلە بەرزکردەوە.

تورکیا لە تێکڕای نمرەی زانستی پۆلی هەشتەم لە TIMSS ٢٠٢٣دا بەراورد بە ساڵی ٢٠١٩، ١٥ خاڵ زیادیکردووە.

بەم ئەنجامەش تورکیا هەم تێکڕای زانستی نێودەوڵەتی تێپەڕاند، هەمیش بووە یەکێک لەو حەوت وڵاتەی بەرزترین نمرەیان بەدەستهێنا.

هەروەها تورکیا لە پۆلی چوارهەم لە بواری بیرکاریدا لە نێو وڵاتانی ڕێکخراوی هاریکاری و گەشەپێدانی ئابووریی OECDدا ١١ پلە بەرزبوویەوە و ڕیزبەندی چوارهەمی گرتووە.

بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın