یاری كۆتایی خولی ئه‌ورووپا: ئارسناڵ - چێڵسی
له‌میانی یارییه‌كی گه‌ڕانه‌وه‌ی قۆناغی نیوه‌ی كۆتایی خولی ئه‌ورووپادا، یانه‌ی چێڵسی له یانه‌ی ئینتراخت فرانكفۆرتی برده‌وه و خۆی گه‌یانده یاریی كۆتایی.
Istanbul
ئیستانبوڵ - AA
له‌میانی یارییه‌كی گه‌ڕانه‌وه‌ی قۆناغی نیوه‌ی كۆتایی خولی ئه‌ورووپادا، دوای ئه‌وه‌ی به ئه‌نجامی ١-١ له كاتی یاسایی و زیادكراودا به‌رامبه‌ربوون، یانه‌ی چێڵسی به ئه‌نجامی ٤-٣ به‌لێدانی یه‌كلاكه‌ره‌وه‌ی سزا له یانه‌ی ئینتراخت فرانكفۆرتی برده‌وه و خۆی گه‌یانده یاریی كۆتایی.
چێڵسی له یاریگای ستامفۆرد بریج میوانداریی یانه‌ی ئینتراخت فرانكفۆرتی ئه‌ڵمانی كرد.
٩٠ خوله‌ك كاتی یاسایی یارییه‌كه به یه‌كسانبوون و به هه‌ردوو گۆڵی رۆبن لۆفته‌س چیك بۆ چێڵسی له خوله‌كی ٢٨ و جۆڤیج له خوله‌كی ٤٩دا بۆ ئینتراخت فرانكفۆرت، كۆتاییهات.
له‌دوای هه‌ردوو گێمی زیادكراویش ئه‌نجامه‌كه وه‌ك خۆی مایه‌وه و هه‌ربۆیه په‌نا بۆ لێدانی یه‌كلاكه‌ره‌وه‌ی سزا برا. چێڵسی توانی به ئه‌نجامی ٤-٣ به‌سه‌ر یانه‌ی ئینتراخت فرانكفۆرتدا سه‌ركه‌وێت و بۆ جاری دووه‌م له مێژووی یانه‌كه‌دا خۆی بگه‌یه‌نێته یاریی كۆتایی.
له یاریی كۆتایی خولی ئه‌ورووپاشدا یانه‌ی چێڵسی رۆژی ٢٩ی ئایار له باكوی پایته‌ختی ئازه‌ربایجان به‌ره‌وڕووی یانه‌ی ئارسناڵ ده‌بێته‌وه كه به‌سه‌ر ڤالێنسیادا سه‌ركه‌وت و خۆی گه‌یانده یاریی كۆتایی.
بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن