وەرزش

کێبڕکێکانی فۆرمولا ١ لە ئوستورالیا و چین دواخران

بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ قۆناغی چین و ئوستورالیا-ی وەرزی ٢٠٢١ی پاڵەوانێتی جیهانی فۆرمولا ١ دواخرا.

Doğa Kırmızıoğlu  | 12.01.2021 - نوێکردنەوە : 13.01.2021
کێبڕکێکانی فۆرمولا ١ لە ئوستورالیا و چین دواخران

Ankara

ئەنقەرە - AA

بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ قۆناغی چین و ئوستورالیا-ی وەرزی ٢٠٢١ی پاڵەوانێتی جیهانی فۆرمولا ١ دواخرا.

فۆرمولا ١ لەو بارەیەوە راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە و تیایدا ئەوە خراوەتەڕوو یەکەم کێبڕکێی وەرزی نوێ کە بڕیاربوو لە ٢١ی ئاداردا لە ئوستورالیا و سێیەم کێبڕکێ کە بڕیاربوو لە چین ئەنجامبدرێن بەهۆی پەتای کۆرۆنا دواخراون.

پلان وایە وەرزی ٢٠٢١ی فۆرمولا ١ لە ٢٨ی ئادار و لە وڵاتی بەحرەین دەستپێبکات.

خشتەی کێبڕکێکانی ئەمساڵی فۆرمولا ١ بەم شێوەیەیە

٢٨ی ئادار: بەحرێن

١٨ی نیسان: ئیتاڵیا

دووی ئایار: هێشتا دیاری نەکراوە

نۆی ئایار: ئیسپانیا

٢٣ی ئایار: مۆناکۆ

شەشی حوزەیران: ئازەربایجان

١٣ی حوزەیران: کەنەدا

٢٧ی حوزەیران: فەڕەنسا

چواری تەمووز: نەمسا

١٨ی تەمووز: بەڕیتانیا

یەکی ئاب: هەنگاریا

٢٩ی ئاب: بەلجیکا

پێنجی ئەیلوول: هۆڵەندا

١٢ی ئەیلوول: ئیتاڵیا

٢٦ی ئەیلوول: رووسیا

سێی تشرینی یەکەم: سینگاپوور

١٠ی تشرینی یەکەم: ژاپۆن

٢٤ی تشرینی یەکەم: ئەمریکا

٣١ی تشرینی یەکەم: مەکسیک

حەوتی تشرینی دووەم: بەڕازیل

٢١ی تشرینی دووەم: ئوستورالیا

پێنجی کانوونی یەکەم: سعوودیە

١٢ی کانونی یەکەم: ئیمارات


بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın