ژمارەیەک ناوبژیوانی تورکیا بۆ بەڕێوەبردنی چەند یارییەکی جامی نەتەوەکانی ئەورووپا دەست نیشان کراون
ناوبژیوانی تورکی، خەلیل ئوموت مەلەر بۆ بەڕێوەبردنی چەند یارییەکی پاڵەوانێتی جامی نەتەوەکانی ئەورووپای (٢٠٢٤) بۆ تۆپی پێ کە ئەڵمانیا میوانداری دەکات، دەست نیشان کراوە.
Istanbul
ئیستانبوڵ ــ AA
یەکێتی تۆپی پێی ئەورووپا (UEFA) ڕایگەیاند کە ژمارەیەک ناوبژیوانی تورکیا بۆ بەڕێوەبردنی چەند یارییەکی پاڵەوانێتی جامی نەتەوەکانی ئەورووپای (٢٠٢٤) بۆ تۆپی پێ کە ئەڵمانیا میوانداری دەکات، دەست نیشان کراون.
یەکێتی تۆپی پێی ئەرووپا لە ڕاگەیاندراوێکدا ناوی ئەو ناوبژیوانانەی بڵاوکردەوە کە بۆ بەڕێوەبردنی یارییەکانی پاڵەوانێتی جامی نەتەوەکانی ئەورووپای (٢٠٢٤) بۆ تۆپی پێ دەست نیشان کراون.
بەپێی ڕاگەیاندراوەکە، ١٩ ناوبژیوان بۆ بەڕێوەبرنی یارییەکانی پاڵەوانێتییەکە دەست نیشان کراون، لەنێویاندا ناوبژیوانی تورکی، خەلیل ئوموت مەلەر کە خاوەنی بڕوانامەی ناوبژیوانی نێودەوڵەتی "FIFA"یە.
ھەروەھا ھەریەک لە مستەفا ئەمرە و کەرەم ئەرسۆی وەک یاریدەدرانی خەلیل ئوموت مەلەر بۆ بەڕێوەبرنی ژمارەیەک لە یارییەکانی پاڵەوانێتییەکەدا، دەست نیشان کراون.
ھاوکات ناوبژیوانی تورکی ئەلپەر ئولوسۆی وەک یاریدەدەری ناوبژیوانی سیستەمی ڤیدیۆیی کە بە (VAR) ناسراوە لە پاڵەوانێتییەکەدا، دەست نیشان کراوە.
ئەڵمانیا میواندری پاڵەوانێتی جامی نەتەوەکانی ئەورووپای (٢٠٢٤) بۆ تۆپی پێ کردووە و یارییەکانی پاڵەوانێتییەکە لە ١٤ی حوزەیران دەست پێ دەکەن و تا ١٤ی تەممووز، بەردەوام دەبن.