Tokyo
تۆکیۆ- AA
لە شاری ئۆساکا-ی ژاپۆن بەهۆی زیادبوونی حاڵەتەکانی توشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنا، گەشتی ئۆلۆمپیادەکانی تۆکیۆ هەڵوەشانەوە کە بڕیاربوو هەفتەی ئایندە لەوشارە ئەنجامبدرێن.
پارێزگاری ئۆساکا، یۆشیمورا هیرۆفومی لە میانی کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانییدا ئەوەی ئاشکرا کرد کە گەشتی ئۆساکا-ی ئۆلۆمپیادەکانی تۆکیۆ کە بڕیاربوو لە ١٣-١٤ی نیساندا ئەنجامبدرێت، بەڕێوەناچێت.
یۆشیمورا، ئەوەشی وەبیرهێناوەتەوە کە ژمارەی رۆژانەی تووشبووانی کۆرۆنا لەو شارەدا زیادیکردووە و داواشی لە دانیشتوانی شاری ئۆساکا کرد لە چوارچێوەی رێوشوێنەکان بۆ کەمکردنەوەی حاڵەتەکانی تووشبوون بە کۆرۆنا تەنها بۆ کڕینی پێویستی رۆژانەیان لە ماڵ بێنەدەر.
هەروەها بەڕێوبەری گشتیی کۆمیتەی رێکخستنی ئۆلۆمپیادەکانی تۆکیۆ، موتۆ تۆشیرۆ لەوبارەیەوە ئەوەی خستەڕوو کە رێز لە بڕیارەکەی پارێزگای ئۆساکا دەگرن و رایگەیاند "بۆ کەمکردنەوەی مەترسییەکان ناچارین رێڕەوی گەشتی ئۆلۆمپیادەکان بگۆڕین".
وا بڕیارە ئۆلۆمپیادەکان کە لە کۆتایی مانگی ئادارەوە لە ویلایەتی فۆکۆشیما-ی باکووری رۆژهەڵاتی ژاپۆن دەستیان پێکردووە هەر ٤٧ پارێزگاکەی ئەو وڵاتە بگەڕێن و لە ٢٣ی تەمووزدا بگەنە تۆکیۆ.