Mert Cantürk
29 نیسان 2023•نوێکردنەوە: 01 مای,س 2023
ئەنتاڵیا - AA
دووەم قۆناغی پاڵەوانێتی پەڕەشووتی جیهانیی "هەدەف" لە قەزای ئالانیا سەر بە پارێزگای ئەنتاڵیا، دەستی پێ کرد.
پاڵەوانێتییەکە لە نێوان گردی یاسیتەپە و بەشی رۆژئاوای کەناری کلیۆپاترا بەڕێوەدەچێت و تیایدا ١٢٠ بەشداربوو لە ٣٥ وڵاتی جیاوازەوە بەشدارن.
لە میانی پاڵەوانێتییەکەدا کە دوو رۆژ دەخایەنێت بەشداربووان هەوڵدەدەن بۆ تۆمارکردنی باشترین نیشتنەوە.
بەڕێوبەری پاڵەوانێتییەکە، عەبدوڵڵا قاهرامان، لە لێدوانێکیدا بۆ رۆژنامەنووسان ئەوەی خستەڕوو کە کێبڕکێکە بەشێوەیەکی زۆر جوان دەستی پێکردووە و گوتیشی: "بۆ زیادتر ناساندنی تورکیا ئەنجامدانی ئەم جۆرە چالاکییانە پێویستە، هیوای سەرکەوتن بۆ هەموو وەرزشکارەکانمان دەخوازم. لەمەودواش بەردەوام دەبین لە رێکخستنی چالاکی لەمشێوەیە لە ئالانیا".