Ahmet Furkan Mercan
23 ئاب 2021•نوێکردنەوە: 23 ئاب 2021
تۆکیۆ - AA
ژمارەی ئەو کارمەندانەی پارائۆڵیمپیک تۆکیۆ ٢٠٢٠ کە تووشی کۆرۆنا بوون گەیشتە ١٤٤ کەس.
لیژنەی رێکخستن، ئەوەی ئاشکرا کرد کە پشکنینی کۆرۆنای ١٣ کارمەندی خزمەتگوزاری یارییەکانی پارائۆڵیمپیک تۆکیۆ ٢٠٢٠، پۆزەتیڤ بووە.
لەئێستاشدا ئەو کارمەندانە کەرەنتین کراون.
بەم شێوەیە ژمارەی ئەو کارمەندانەی یارییەکانی پارائۆڵیمپیک تۆکیۆ ٢٠٢٠ کە تا ئێستا تووشی کۆرۆنا بوون گەیشتووەتە ١٤٤ کەس.
بڕیارە سبەی ٢٤ی ئاب یارییەکانی پارائۆڵیمپیک تۆکیۆ ٢٠٢٠دەست پێ بکات و تا پێنجی ئەیلوول بەردەوام بێت، تیایادا چوار هەزار و ٤٠٠ وەرزشوان لە ١٦٠ وڵات و هەرێمی جیهانەوە و لە ٢٢ بواری جیاوازی وەرزشیدا لە کێبڕکێدا دەبن.