Abdulkadir Karakaya
15 ئەیلوول 2020•نوێکردنەوە: 15 ئەیلوول 2020
ئەنقەرە-AA
لە میانی رووبەڕووبوونەوەکانی پرێمیەر لیگدا، یانەی چێڵسی بەشداری یەکەم یاری ئەم وەرزەی کرد و رووبەڕووی یانەی برایتۆن ئاند هۆڤ ئالبیۆن بووەوە.
لە خولەکی ٢٣ی یارییەکەدا، یاریزان ژۆرژینیۆ گۆڵی یەکەمی بۆ یانەی چێڵسی تۆمار کرد.
لە خولەکی ٥٤دا، یاریزان لیاندرۆ ترۆسارد گۆڵی یەکەمی بۆ یانەی بڕایتۆن تۆمار کرد و یارییەکەی یەکسان کردەوە.
بەڵام لە خولەکی ٥٦دا، یاریزان ریس جەیمس و لە خولەکی ٦٦دا، یاریزان کورت زۆوما گۆڵی دووەم و سێیەمیان بۆ یانەی چێڵسی تۆمار کرد و یارییەکە بە ئەنجامی ٣-١ لە بەرژەوەندی یانەی چێڵسی کۆتایی هات.