Kosova
پریشتینا - AA
هەڵبژاردەی تۆپی پێی تورکیا، لە یاری کۆتایی پاشکۆی پاڵاوتنەکانی ئەورووپا بۆ مۆندیالی ٢٠٢٦ی فیفا، بە بردنەوەی لە کۆسۆڤۆ لە دەرەوەی یاریگای خۆی بە ئەنجامی ١-٠، دوای ٢٤ ساڵ مافی بەشداری کردنی لە مۆندیال بەدەستهێنا.
هەڵبژاردەی تۆپی پێی تورکیا، بە گۆڵێکی کەرەم ئاکتورکئۆغڵو لە یاری کۆتایی پاشکۆی پاڵاوتنەکانی ئەورووپا لە ههڵبژاردهی کۆسۆڤۆی بردەوە.
بەم ئەنجامە تورکیا دوای ٢٤ ساڵ دابڕان توانی مافی بەشداری کردن لە مۆندیالی ٢٠٢٦ بەدەستبهێنێت.
تورکیا لە مۆندیالی ٢٠٢٦دا کە بە هاوبەشی لەلایەن ئەمریکا، مەکسیک و کەنەداوە ڕێکدەخرێت، لە گرووپی (D) جێگیر بووە.
لەو گرووپەدا ڕووبەڕووی هەڵبژاردەکانی ئەمریکا، پاراگوای و ئوسترالیا دەبێتەوە.
دوایین جار تورکیا لە مۆندیالی ساڵی ٢٠٠٢دا بەشداربوو، کە تیایدا ئاستێکی بەرزی پێشکەش کرد و، پلەی سێهەمی جیهانی بەدەستهێنا.
ئێستاش دوای زیاتر لە دوو دەیە، هەڵبژاردەکە جارێکی دیکە دەگەڕێتەوە ناو کێبڕکێ گەورەکانی مۆندیال.
بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
