Yunus Kaymaz
02 تشرینی یەکەم 2021•نوێکردنەوە: 02 تشرینی یەکەم 2021
ئیستانبوڵ- AA
هه‌ڵبژارده‌ی باله‌ی ئافره‌ته نابیسته‌كانی توركیا له یاریی كۆتایی پاڵه‌وانێتیی جیهاندا به‌ره‌وڕووی هه‌ڵبژارده‌ی باله‌ی ئافره‌ته نابیسته‌كانی ئیتاڵیا بوویه‌وه و بووه پاڵه‌وانی جیهان.
له پاڵه‌وانێتییه‌كه‌دا كه له ئیتاڵیا به‌ڕێوه‌چوو، هه‌ڵبژارده‌ی باله‌ی ئافره‌ته نابیسته‌كانی توركیا بووه میوانی هه‌ڵبژارده‌ی خاوه‌ن ماڵ.
یاریزانانی هه‌ڵبژارده‌ی باله‌ی ئافره‌ته نابیسته‌كانی توركیا توانییان دوو كۆمه‌ڵه به ئه‌نجامه‌كانی ٢٥-٢٣ و ٢٥-٢٢ ببه‌نه‌وه و ئه‌نجامه‌كه بكه‌نه ٢-٠، به‌ڵام دواتر هه‌ڵبژارده‌ی ئیتاڵیا دوو كۆمه‌ڵه‌یان به ئه‌نجامه‌كانی ٢٥-١٨ و ٢٥-٢٢ برده‌وه و ئه‌نجامی یارییه‌كه‌یان یه‌كسان كرده‌وه.
به‌ڵام هه‌ڵبژارده‌ی توركیا توانی سێتی پێنجه‌م و كۆتایی به ئه‌نجامی ١٥-١٣ بباته‌وه و ئه‌نجامی یارییه‌كه له به‌رژه‌وه‌ندیی خۆی بگۆڕێت بۆ ٣-٢، و ببێته پاڵه‌وانی پاڵه‌وانێتییه‌كه.
دوای یارییه‌كه‌ش یاریزانان به دڵخۆشیی زۆره‌وه جامه‌كه‌یان به‌رز كرده‌وه و میدالیایان وه‌رگرت.