Abdullah Shukur
10 نیسان 2016•نوێکردنەوە: 11 نیسان 2016
راھێنەری بەناوبانگی جیھانی بە رەگەز پورتوگالی، خۆزێ مۆرینیۆ داواكاری فیدراسیۆنی تۆپی پێی سووریای رەتكردەوە بەوەی كە ببێتە راھێنەری ھەڵبژاردەی سووریا.
بەپێی ئەو ھەواڵەی كە لە راگەیاندنەكانی بەریتانیا بڵاوبووەتەوە، فیدراسیۆنی تۆپی پێی سووریا داوای لە مۆرینۆی تەمەن ٥٣ ساڵ كردووە بۆ ئەوەی ببێتە راھێنەری ھەڵبژاردەی سووریا. ھاوكات مۆرینۆ بە رێگەی یاریدەرەكەیەوە ئەو داوایەی رەتكردووەتەوە.
مۆرینۆ لە ژیانی وەرزیشیدا لەگەڵ یانەكانی پۆرتۆ، ریال مەدرید، ئینتەر و چێلسی جامی سەركەوتنی بەدەستھێناوە.
سووریا بە درێژایی مێژوو بەشداری لە جامی جیھانی نەكردووە و بەھۆی شەڕی ناوخۆەوە یارییەكانی لە سوڵتاننشینی عومان بەرێوە دەبات.