مانچسته‌ر سیتی ژماره‌ی پێوانه‌یی شكاند
- له هه‌فته‌ی 37ه‌می پرێمیه‌ر لیگدا، یانه‌ی مانچسته‌ر سیتی 3 به 1 له یانه‌ی برایتۆنی برده‌وه.
Istanbul
ئیستانبوڵ - AA
له هه‌فته‌ی 37ه‌می پرێمیه‌ر لیگدا، یانه‌ی مانچسته‌ر سیتی 3 به 1 له یانه‌ی برایتۆنی برده‌وه.
یارییه‌كه له‌نێو یاریگای ئیتیحاد به‌ڕێوه‌چوو و له خوله‌كی 16دا، دانیلۆ و له خوله‌كی 34دا، بێرناردۆ سیلڤا و له خوله‌كی 72دا، فێرناندینۆ سێ گۆلیان بۆ مانچسته‌ر سیتی تۆماركرد. یانه‌ی میوانیش له خوله‌كی 20دا له رێگه‌ی لیۆناردۆ ئوڵۆواوه گۆڵێكی تۆماركرد.
به‌م ئه‌نجامه مانچسته‌ر سیتی كۆی خاڵه‌كانی گه‌یانده 97 خاڵ و جارێكی دیكه له پرێمیه‌ر لیگ ژماره‌ی پێوانه‌یی شكاند. هاوكات بووه خاوه‌نی ژماره‌ی پێوانه‌یی 105 گۆڵ و 31 بردنه‌وه‌ی وه‌رزه‌كه.
له لایه‌كی دیكه‌وه یانه‌ی تۆتنهام به گۆلێكی بێ به‌رامبه‌ر له یانه‌ی نیوكاسڵ یونایتدی برده‌وه و خاڵه‌كانی گه‌یانده 74 خاڵ و به‌شداریكردنی له خولی یانه پاڵه‌وانه‌كانی ئه‌ورووپا مسۆگه‌ركرد.
یانه‌ی چێڵسی-ش له‌نێو یاریگای خۆیدا له‌گه‌ڵ هوده‌رسفیڵد به‌گۆڵێك یه‌كسانبوو.
له لایه‌كی دیكه‌وه لیسته‌ر سیتی میوانداریی یانه‌ی ئارسناڵ-ی كرد و 3 به 1 لێیبرده‌وه.
بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن