
Antalya
ئانتاڵیا ــ AA
ئەمڕۆ یەکشەممە، ٦٠ەمین خولی پاسکیلسواری سەرکۆماریی تورکیا (TUR 2025) لە پارێزگای ئانتاڵیا، دەستی پێکرد.
وەزیری وەرزش و لاوانی تورکیا، عوسمان ئاشکن باک فیکەی دەستپێکردنی خولەکەی لێدا.
ئەم پێشبڕکێیە بەشێکە لە ڕۆژژمێری خولەکانی یەکێتی نێودەوڵەتی پاسکیلسواری، ھەروەھا بە تاکە پێشبڕکێی پایسکلسواری "ProSeries" لە تورکیا ھەژمار دەکرێت.
گەڕی یەکەمی پێشبڕکێیە لە باخچەی ئاتاتورک بە ئامادەبوونی والی ئانتاڵیا، خولوسی شاھین و بەڕێوەبەری گشتی خزمەتگوزاریی وەرزش و لاوان، وەلی ئۆزان چاکر و سەرۆکی یەکێتی پاسکیلسواری تورکیا، ئەمین موفتوئۆغڵو دەستی پێکرد.
ھەروەھا لە پێشبڕکێیەکەدا، ١٦٠ پاسکیلسوار و ٢٣ تیم بەشدارن.
پێشبڕکێیەکە دەرفەت بە بەشداربووان دەدات کە بە میراتی ڕۆشنبیری و سروشتی تورکیا، ئاشنابن.
٦٠ەمین خولی پاسکیلسواری سەرکۆماریی تورکیا ڕاستەوخۆ لە کەناڵە وەرزشییە نێودەوڵەتییەکان وەک Eurosport و TRTSPOR پەخش دەکرێت.