لا لیگا.. ڕیال مەدرید (١-٠) لە ئەتلەتیک بلباوی بردەوە
لە میانی یارییەکانی ٣٢ھەمین ھەفتەی خولی ئیسپانیا بۆ تۆپی پێ (La Liga ) دا، یانەی ڕیال مەدرید لە یاریگای خۆی میوانداری یانەی ئەتلەتیک بلباوی کرد و بە ئەنجامی ١-٠ سەرکەوتنی بەسەریدا تۆمارکرد.

Istanbul
ئیستانبوڵ ــ AA
لە میانی یارییەکانی ٣٢ھەمین ھەفتەی خولی ئیسپانیا بۆ تۆپی پێ (La Liga ) دا، یانەی ڕیال مەدرید لە یاریگای خۆی میوانداری یانەی ئەتلەتیک بلباوی کرد و بە ئەنجامی ١-٠ سەرکەوتنی بەسەریدا تۆمارکرد.
لەچوارچێوەی یارییەکانی ٣٢ھەمین ھەفتەی خولی (La Liga ) دا ، یانەی ڕیال مەدرید لە یاریگای سانتایگۆ برنابیۆ، میوانداری یانەی ئەتلەتیک بلباوی کرد.
ھەر لە سەرەتای یارییکەوە، یاریزانانی ڕیال مەدرید بە ھێزی دەستیان پێ کرد و چەندین فشار و دەرفەتی تۆمارکردنی گۆڵیان بۆ سەر گۆڵی یانەی میوان دروست کرد، بەڵام بێ ئەنجام بوون.
گێمی یەکەمی یارییەکە بەبێ تۆمارکردنی گوڵ کۆتایی ھات.
لە گێمی دووەمی یارییەکەدا لە خولەکی ٨٠دا، ناوبژیوان گۆڵێکی بۆ یانەی ڕیال مەدرید کە لەلایەن یاریزان ڤینیسیۆس جۆنیۆرەوە تۆمار کرا، بە بیانووی ئۆفساید، ڕەت کردەوە.
دواتر کاتی زیاد کراودا و لە خولەکی ٩٠+٣دا، یاریزانی یانەی شاھانە، فێدریکۆ
ڤالڤێردی بە لێدانێکی بەھێز لە دەرەوەی ھێڵی سزا، گۆڵێکی زۆر جوانی بۆ یانەکەی تۆمارکرد.
یارییەکەش بە ئەنجامی (١-٠) لە بەرژەوەندی یانەی ڕیال مەدرید کۆتایی ھات.
بەو ئەنجامە ریال مەدرید کۆی خاڵەکانی گەیاندە، ٦٩ خاڵ لە ڕیزبەندی دووەمی (La Liga )دا، ماویەوە.
ھەروەھا بەو ئەنجامە، یانەی ئەتلەتیک بلباو بە کۆکردنەوەی ٥٧ خاڵ ریزبەندی چوارەمینی گرتووە.