توركيا, وەرزش

شەیدایانی ئۆف ڕۆد بە ڕێڕەوە سەختەکانی کوێستانی بەرچەلانیان ڕۆیشتن

سەرۆکی یانەی ئۆف ڕۆدی چۆتاناک گیرەسون: "ئێرە بەهۆی جوگرافیا سەختەکەیەوە گونجاوە بۆ ئۆف-ڕۆد. لەبەرئەوە ئێمە ئێرەمان هەڵبژارد. هەم جوانی سروشتی و هەم چیاکان دەرفەتێکی بەهادار بۆ ئۆف-ڕۆد بە ئێمە دەبەخشن. لەمەودوا چیاکانی دیکەی شارەکە دەگەڕێین".

Sayim Harmancı  | 29.09.2025 - نوێکردنەوە : 30.09.2025
شەیدایانی ئۆف ڕۆد بە ڕێڕەوە سەختەکانی کوێستانی بەرچەلانیان ڕۆیشتن

Hakkari

هەکاری - AA

شەیدایانی ئۆف ڕۆد لە ناوچە جیاوازەکانی تورکیا ڕوویان لە پارێزگای ھەکاری کرد، کە دەرفەتێکی زۆری وەرزشی سروشتی تێدایە و لە کوێستان بەرچەلان کە سێ ھەزار و ٣٠٠ مەتر لە ئاست ڕووی دەریاوە بەرزە، بەشداری چالاکییەکی سەرکێشیان کرد.

چالاکییەکە کە بە سەرپەرشتی بورهان تەتیک، کەسایەتی ناسراوی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان و شەیدای سروشت ئەنجام درا، ٤٠ کەس لە چەند شارێکی جیاوازی تورکیاوە بە ئۆتۆمبێل و ئەی تی ڤی و ماتۆڕسکیل بەسەر تەپۆلکەکانی کوێستانەکەدا سەرکەوتن و ئاشنای جوانییەکانی ناوچەکە بوون، هاوکات چەند نماییشێکی سەرنج ڕاکێشی پەرەشوت بازدانیش ئەنجام درا.

بەشداربووانی چالاکییەکە سەرسامی خۆیان بە سروشتی ناوچەکە دەربڕی.

سەرۆکی یانەی ئۆف ڕۆدی چۆتاناک گیرەسون، ئاکن ئاراس، ئاماژەی بەوە کرد کە بەھۆی سروشتە سەختەکەیەوە ھەکاری شوێنێکی نموونەییە بۆ ئۆف ڕۆد و ھیوای خواست چالاکی لەم شێوەیە بەردەوام بێت و ھەکاری ببێتە پایتەختی ئۆف ڕۆد لە ڕۆژھەڵاتی تورکیادا.

گوتیشی: "ئێرە بەهۆی جوگرافیا سەختەکەیەوە گونجاوە بۆ ئۆف ڕۆد. لەبەرئەوە ئێمە ئێرەمان هەڵبژارد. هەم جوانی سروشتی و هەم چیاکان دەرفەتێکی بەهادار بۆ ئۆف ڕۆد بە ئێمە دەبەخشن. لەمەودوا چیاکانی دیکەی شارەکە دەگەڕێین".

بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın