وەرزش

سلێمانی.. یەکەمین پاڵەوانێتیی یانەکانی عەرەب بۆ تیروکەوان

ـ لە شاری سلێمانی یەکەمین پاڵەوانێتیی تیروکەوان بۆ یانەکانی وڵاتانی عەرەبی لەسەر ئاستی کوڕان و کچان دەستیپێکرد، بڕیارە ساڵی داھاتووش پاڵەوانێتیی تیروکەوانی ئاسیا لە شارەکە بەڕێوەبچێت.

Dlshad Saifaalddin Ahmed  | 23.09.2019 - نوێکردنەوە : 26.09.2019
سلێمانی.. یەکەمین پاڵەوانێتیی یانەکانی عەرەب بۆ تیروکەوان

As Sulaymaniyah

سلێمانی ـ AA

پاڵەوانێتییەکە لەسەر یاریگای یانەی سلێمانی بەڕێوەدەچێت و یەکەمین پاڵەوانێتیی تیروکەوانە بۆ یانەکانی وڵاتانی عەرەبی دەکرێتەوە و ماوەی پێنج رۆژ بەردەوام دەبێت.

سەرۆکی یەکێتیی تیروکەوانی عێراق، سەعد مەحمود لەو بارەیەوە بۆ ئاژانسی ئانادۆڵو گوتی: "بۆ یەکەمجارە لەسەر ئاستی وڵاتانی عەرەبی پاڵەوانێتییەکی لەم شێوەیە بۆ یانەکان دەکرێتەوە کە ماوەی دوو رۆژە پێشبڕکێکان دەستیپێکردووە و تاوەکو رۆژی ٢٦ی ئەم مانگە بەردەوام دەبێت لە کۆتایشدا یاریزانە سەرکەوتووەکانی پاڵەوانێتییەکە خەڵات دەکرێن".

ئەو گوتی: "یەکەمجارە لەسەر ئاستی وڵاتانی عەرەبی و لە مێژووی عێراقیشدا پاڵەوانێتییەکی تیروکەوان بۆ یانەکانی وڵاتانی عەرەبی لە عێراق بەڕێوەدەچێت".

سەرۆکی یەکێتیی تیروکەوانی عێراق ئاماژەی بەوەیشکرد کە لە پاڵەوانێتییەکەدا، ٢٦ یانە لە ھەشت وڵاتی عەرەبی مەغریب، تونس، لیبیا، فەڵەستین، ئوردن، سووریا، عێراق و یەمەن بەشدارن.

بەگوتەی ئەو بەرپرسە وەرزشییەی عێراق، بەرنامەیان ئەوەیە بۆ ساڵی داھاتوو بەھاوکاری یەکێتیی ئاسیا، پاڵەوانێیتی تیروکەوانی ئاسیای خوار تەمەن ١٧ ساڵان لە ھۆڵی داخراو لە سلێمانی ئەنجام بدەن کە ئەوەیش پاڵەوانێتییەکی دان پێدانراوە لە یەکێتیی جیھانی و لە یارییە ئۆڵۆمپییەکان گرنگی تایبەتی پێدەدرێت.

پێشتر و لە ساڵی ٢٠١٣ پاڵەوانێتیی تیروکەوانی وڵاتانی عەرەبی لە شاری سلێمانی سازکرابوو، بەڵام یەکەمجارە پاڵەوانێتیی تیروکەوان بۆ یانەکانی عەرەبی دەکرێتەوە.


بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın