وەرزش

سبەی سێیەمی مۆندیال یەکلایی دەبێتەوە

سبەی هەردوو هەڵبژاردەی بەلجیکا و ئینگڵتەرا لەسەر بەدەستهێنانی پلەی سێیەمی مۆندیال یاری دەکەن.

Sangar Hamad Azeez  | 13.07.2018 - نوێکردنەوە : 14.07.2018
سبەی سێیەمی مۆندیال یەکلایی دەبێتەوە

Moskova

مۆسکۆ - AA

سبەی هەردوو هەڵبژاردەی بەلجیکا و ئینگڵتەرا لەسەر بەدەستهێنانی پلەی سێیەمی مۆندیال یاری دەکەن.

هەریەک لە هەڵبژاردەکانی ئینگڵتەرا و بەلجیکا کە لە یاری رابردوو نەیانتوانی سەرکەوتن بەدەست بهێنن و خۆیان بگەیەننە یاری کۆتایی، سبەی شەو لەسەر بەدەستهێنانی پلەی سێیەمی مۆندیال رووبەڕووی یەک دەبنەوە.

ئینگڵتەرا کە بە هەڵبژاردەی کڕواتیا دۆڕا، هەوڵدەدات لایەنی کەم بە بەدەستهێنانی پلەی سێیەم دڵی هاندەرانی ئاشت بکاتەوە.

لە بەرامبەردا هەڵبژاردەی بەلجیکا کە چاوەڕوانی بەدەستهێنانی مۆندیالی لێدەکرا، هەوڵ دەدات لایەنی کەم پلەی سێیەم بەدەست بهێنێت.

یارییەکەش سبەی کاتژمێر ٥ی ئێوارە بە کاتی هەرێمی کوردستان لە یاریگای کریستۆفیسکی سانت پێتێرسبورگ ئەنجام دەدرێت.

یارییەکە لەلایەن دادوەری ئێرانی عەلی رەزا فەغانییەوە بەڕێوەدەچێت.



بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın