Mutlu Demirtaştan
07 نیسان 2022•نوێکردنەوە: 09 نیسان 2022
ئیستانبوڵ - AA
لە یارییەکانی چارەکی پێش کۆتایی خولی پاڵەوانەکانی ئەورووپادا، یانەی ریال مەدرید ئیسپانی بە ئەنجامی ۳-۱ لە یانەی چێڵسی ئینگلیزی بردەوە.
لە خولەکەکانی ۲۱، ۲٤ و ٤٦ی یارییەکەدا، یاریزان کەریم بەنزیمە سێ گۆڵی یەک لە دوای یەکی بۆ یانەی ریال مەدرید، تۆمار کرد.
تاکە گۆڵەکەی یانەی چێڵسی لەلایەن یاریزان، کای هاڤێرتز لە خولەکی ٤۰دا تۆمار کرا.
لە یارییەکی دیکەی خولەکەشدا یانەی ڤیاریالی ئیسپانی بە ئەنجامی ۱-۰ لە یانەی بایەرن میونخ-ی ئەڵمانی بردەوە.
گۆڵەکەی یانەی ڤیاریال لەلایەن یاریزان ئارناوت دانجوما لە خولەکی هەشتدا تۆمار کرا.