رۆما - AA
لە ھەفتەی سی و یەکەمی خولی پلە یەکی تۆپی پێی ئیتاڵیا (Serie A)دا، یانەی ئەی سی میلان کە پێشەنگی خولەکەی گرتووە، بەبێ گۆڵ لەگەڵ یانەی بۆلۆنیا یەکسان بوو.
یانەی ئەی سی میلان کە لە هەوڵی پارێزگاریکردنە لە ریزبەندی یەکەمی خولەکە لە یاریگای خۆی میوانداری یانەی بۆلۆنیای کرد.
یانەی خاوەن یاریگا دوای ئەوەی نەیتوانی چەندین هەلی گۆڵکردن بقۆزێتەوە، ئەنجامی یارییەکە بەبێ تۆمارکردنی گۆڵ کۆتایی هات و هەردوو یانەکە بە بەدەستهێنانی سەروخاڵێک یاریگایان بەجێهێشت.
بەم ئەنجامەش یانەی ئەی سی میلان سەرەڕای یەکسانبوونی توانی بە ٦٧ خاڵ پارێزگاری لە پێشەنگی خولەکە بکات، هەروەها یانەی میوان، بۆلۆنیا ژمارەی خاڵەکانی گەیشتە ٣٤ خاڵ و لە ریزەندی ١٢مین مایەوە.
بەر لە یارییەکە راهێنەری ئەی سی میلان، سیتفانۆ پیۆلی بەهۆی ئەو ئاستەی نیشانیدابوو نازناوی باشترین راهێنەری بۆ مانگی ئادار پێ بەخشرا.
لە یارییەکی دیکەی ھەفتەی سی و یەکەمی خولی پلە یەکی تۆپی پێی ئیتاڵیا (Serie A)دا، یانەی هێلاس ڤیڕۆنا لە یارگای خۆی بە ئەنجامی یەک بە سفر سەرکەوتنی بەسەر جێنەوا تۆمار کرد.