Yunus Kaymaz
04 نیسان 2023•نوێکردنەوە: 06 نیسان 2023
ئیستانبوڵ - AA
خولی پاڵەوانەکانی ئەورووپا (UEFA Champions League)، سبەی ٤٧مین کۆنگرەی ئاسایی خۆی ئەنجام دەدات.
کۆنگرەکە لە لیسبۆن پایتەختی پورتوگال بەڕێوەدەچێت و تیایدا سەرۆکی نوێ هەڵدەبژێردرێت، سەرۆکی ئێستای خولەکە، ئەلێکسەندەر جێفرین تاکە کاندیدی هەڵبژاردنەکە دەبێت.
جێفرین-ی تەمەن ٥٥ ساڵ کە لە ساڵی ٢٠١٦دا، بووەتە حەوتەم سەرۆکی خولی پاڵەوانەکانی ئەورووپا لە ساڵی ٢٠١٩دا، بۆ جاری دووەم بە سەرۆک هەڵبژێردرایەوە.
هەر لە میانی کۆنگرەکەشدا نۆ ئەندامی دەستەی کارگێڕیی خولی پاڵەوانەکانی ئەورووپا دیاریی دەکرێن کە پێویستە لانیکەم یەکێک لە ئەندامەکان لە رەگەزی مێ بێت، دواتر ناوی ئەندامەکان دەنێردرێت بۆ ئەنجوومەنی فیفا.
بڕیاریشە دوای کۆنگرەکە، ئەلێکسەندەر جێفرین کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیی ساز بکات.